لە دهۆک
نەمامگەیەکی گەورە دەکرێتەوە
+964
ژێوار خدر
نەمامگەیەکی گەورە لە پارێزگای دهۆک، بەمزووانە دەکرێتەوە کە جگە لەوەی چەندین نەمام و گوڵی جیاواز لە خۆ دەگرێت، گرنگی دەدات بە تاقیکردنەوە و هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانی شتڵ و نەمامی نوێ.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەکە بە بڕی ملیۆنیك و 100 هەزار دۆلار، جێبەجێ دەکرێت و 63 کرێکار کاری تێدا دەکەن.
پڕۆژەکە، پێکدێت لە نەمامگەیەک بۆ داری بچووک، نەمامگەیەک بۆ داری میوە و هەروەها داری جوانکاری، خانووی شوشە و پلاستیکی، بەشێکی تایبەت بە کارگێڕیی پڕۆژەکە، شوێنی حەوانەوەی كرێكاران، خواردنگە و کافتریا و پارکی پیادە و ئۆتۆمبێل.