بەم نزیکانە دابەش دەکرێت

لە بەشەخۆراکى ئەمجارە نیو کیلۆ برنج بۆ هەر کەسێک زیادکراوە

964+

وریا فەتاح

بەم نزیکانە بەشەخۆراکى سەبەتەى شەش دابەشدەکرێت و بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێریش ئاگادارى بریکارەکانى خۆراک دەکات لە سبەینێوە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنى لیستى بریکارى خۆراک، بۆ ئەمجارە برنج زیاد کراوە و ئارینۆکیش دابەشناکرێت.

وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە باسى کردووە، سەبەتەى شەشەمى بەشەخۆراکى پێنجەم ئەمانە لەخۆى دەگرێت:

زەیت، یەک لیتر بۆ هەر کەسێک

شەگر، یەک کیلۆگرام بۆ هەر کەسێک

نیسک، یەک کیلۆگرام بۆ هەر کەسێک

برنج، سێ کیلۆگرام بۆ هەر کەسێک

دۆشاوى تەماتە 400 کیلۆگرام بۆ هەر کەسێک

هەرچەندە لە سەبەتەى پێشوودا هەر کەسێک بڕى 400 گرام ئارینۆکى وەردەگرت، بەڵام لە سەبەتەى شەشەمدا ئارینۆک لابراوە.

بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاشکراى کردووە، بەشەخۆراکى سەبەتەى شەشەمى ساڵى 2024 لەسەر لیستى بریکارى مانگى 7ـى 2024، دەدرێت.

ئاشکراشى کردووە کە بڕى برنج زیادکراوە و بۆ هەر کەسێک لە 2.5 کیلۆگرامەوە بۆ سێ کیلۆگرام زیادکراوە.

دوو مادەی بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێن

دوو مادەی بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێن