تۆنی بە 606 هەزار دینار

هەرجوتیارێکی مەخمور پەینی یۆریای دەوێت سەردانی کشتوکاڵی موسڵ بکات

توانا نەقی

جوتیارانی سنووری لقی کشتوکاڵی مەخمور ئێستا دەتوانن پەینی یۆریا وەربگرن و نرخەکەیان بۆ دیاری کراوە و کشتوکاڵ دەڵێت، سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتن.

ئەمڕۆ شەممە، هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور بڵاویکردەوە، لەلایەن کشتوکاڵی موسڵەوە ئاگادار کراونەتەوە جوتیاران دەتوانن بە نرخی 606 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک پەینی یۆریا وەبگرن.

مەروان حسێن بەڕێوەبەری هۆبەی کشتوکاڵی موخمور بە 964ـی وت، دەبێت ئەو جوتیارانەی کە پەینەکەیان دەوێت بچن لە کشتوکاڵی موسڵ وەری بگرن، نرخەکەشی ئەگەر لە بازاڕ بیکڕن گرانترە بەڵام لە کشتوکاڵ تۆنی 606 هەزار دینارە.

وتیشی، ئەوەی کە بەوان وتراوە لەسەر بڕەکەی لە کشتوکاڵی موسڵەوە تەنیا ئەوەیە کە چەندیان پێویست بوو دەتوانن پەینی یۆریا وەربگرن.

پەینی یۆریا هەم بۆ گەنم و هەم بۆ گەنمە شامی بەکار دەهێنرێت ئێستا لەم مەوسومەدا بۆ گەنمە شامییە و کارەکەشی ئەوەیە زەویەکە فێنک دەکاتەوە و ناهێڵێت گەرما کاریگەری بکاتە سەر بەرهەمەکە، مەروان حسێن وای وت.