هێڵکاری دەکرێت
سبەی رێگەیەکی سەرەکی لە قەڵادزێ دادەخرێت
964+
ژووری هەواڵ
سبەی یەکشەممە لە قەزای پشدەر، بەشێک لە رێگەی سەرەکیی ژاراوە – قەڵادزێ دادەخرێت، هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە “بە وریایی و بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن”.
ئەمڕۆ شەممە 17.8.2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی کاری هێڵکاری بەشێک لە رێگەی سەرەکی ژاراوە – قەڵادزێ لە قەزای پشدەر، بە ئاراستەی چوون دادەخرێت.
عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، ئەو بەشەی کە دادەخرێت لەلای کۆلێژى پەروەردەى قەڵادزێ سەر بە زانکۆی راپەڕین دەستپێدەکات تا دەروازەی قەڵادزێ.
“داواکارین لە شۆفێران هاوکاری تیمەکانمان بن و بە وریایی و بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن و پابەندبن بە رێنماییەکانی هاتوچۆ، تا دووربن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو”، هاتوچۆی راپەڕین وا دەڵێت.
رێگاکە، رێگەى سەرەکى قەڵادزێ بۆ رانیەیە و بە ژاراوە و سەنگەسەردا تێدەپەڕێت.