نەوەکانی بۆی دەگرین

دایە حاجییەک حەوت عومرەی کردووە و دەچێتە حەج

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

سەفەری حاجیانی کوردستان بۆ مەککە بەردەوامە و ئەمڕۆش چەند کاروانێکی دیکە بەرەو سعودیە بەڕێکەوتن.

شیرین رەشید کە بە دکتۆر شیرین ناسراوە لە هەڵەبجە، حەوت عومرەی کردووە و دەچێتە حەج، کەسوکاری دەوریان داوە و منداڵە چاوگەشەکانی کوڕەزاشی هەر لەئێستاوە دڵیان بۆی تەنگ بووە و چاویان پڕبووە لە فرمێسک.

ئەو دایە حاجییە دوعای بەخێری بۆ خەڵکی کوردستان کرد و هیوای خواست، شەڕ و ئاژاوە بەرۆکی ناوچەکە بەربدات، ئەمەل ناجی پەیامنێری 964ـیشی لە دوعاکانی بێبەش نەکرد و وتی، “ئیشاڵا دەبن بە حاجی”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری