جگە لە ناوشار
تا کۆتایى ئەمساڵ 40 بیر لە دەورووبەرى هەولێر وشک دەبن
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى گوندى باخچەى گەورەى سەر بە ناحیەى کەسنەزان بیرەکەیان وشکى کرد، بە هەڵکەندنى بیرێکى نوێ کێشەى ئاوى خواردنەوەیان چارەسەر بوو، لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵیش 20 بیر لە دەورووبەرى هەولێر وشکى کردووە.
رێزان سهعدی، بهڕێوهبهرى ئاوى دهوروبهرى ههولێر به 964ـى وت،”لە شەش مانگى یەکەمى 2024، 20 بیرى ئاو لە دەورووبەرى هەولێر وشک بوون و چاوەڕێ دەکەین تا کۆتایى ساڵ 20 بیرى دیکەش وشک ببن و کۆى بیرى وشکبووى دەورووبەرى هەولێر لەمساڵدا بگاتە 40 بیر”.
دەورووبەرى هەولێر سنوورى هەریەک لە قەزاکانى، مەخمور، قوشتەپ،خەبات، شەقڵاوە دەگرێتەوە.
وەک ئەوەى رێزان سەعید بۆ 964 ئاشکراى دەکات، گۆڕانکارى کەشوهەوا بە تەواوەتى لەسەر ئاوى ژێر زەوى هەولێر رەنگیداوەتەوە، چونکە ئەگەر جاران بیرێک لە 200 بۆ 300 مەتر هەڵکەنرابێت و گەشتبێتە ئاو، ئێستا کەمترین قوڵى بیر دەگاتە 550 مەتر.
باسى لەوەشکرد، هەڵکەندنى بیرێکى نوێ بە قوڵى 550 مەتر لە گوندى باخچەى گەرە لە سنوورى ناحیەى کەسنەزان، توانرا کێشەى ئاوى خواردنەوەى 50 ماڵ چارەسەر بکرێت.