لە قەرەحەسەن و لەیلان

وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپەراسیۆنێکمان بۆ کێوماڵی تیرۆریستان ئەنجامدا

964+

شۆڕش قادری

پێشمەرگەی کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی لە نزیک قەرەحەسەن و لەیلان دژ بە “تیرۆریستان” ئەنجامدا.

بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 16.8.2024 هێزەکانی لیوای 22ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە دەوروبەری گوندەکانی (قەرەحەسەن- لەیلان ) ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامداوە، بۆ ئەو ناوچانەی گومانی مۆڵگە و حەشارگەی تیرۆریستانیان لێدەکرێت” .

“ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بوو، هاوڵاتیانی گوندەکانیش رۆڵی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند و داوای بەردەوامی ئەم جۆرە چالاکیانەیان کرد”، وەزارەتی پێشمەرگە وادەڵێت.

رۆژى 1ـى ئەم مانگە، حەمە چەوری، فەرماندەی لیوای 731ـی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنووری زینانە بە 964ـى وتبوو،”بەردەوام پێشمەرگە بە هەماهەنگی سوپای عێراق کێوماڵی ناوچەکە دەکەن، گومان لە هەر کەسێک یان گروپێک بکرێت، لەناویان دەبەین”.

ناوە ناوە، هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان لە ناوچەکانى سنوورى گەرمیان و کەرکوک و مەخمور، ئۆپەراسیۆن و کێوماڵ دژى چەکدارە پەڕاگەندەکانى داعش ئەنجام دەدەن و ئەو موڵگانەى دروستیان دەکەن لێیان تێکدەدەن.

پێشمەرگە مەشق بۆ شەڕی

پێشمەرگە مەشق بۆ شەڕی "ناو شاخ" دەکات

ئەڵمانیا کۆڵەپشتی پێشکەش بە پێشمەرگە کرد

ئەڵمانیا کۆڵەپشتی پێشکەش بە پێشمەرگە کرد