بۆ ماوەى سێ رۆژ

دەروازەى نێودەوڵەتى زێت دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

بۆ ماوەى سێ رۆژ دەروازەى نێودەوڵەتى زێت دادەخرێت و هیچ جۆرە هاتوچۆ و جموجۆڵێکى گەشتیارى ئەنجام نادرێت.

قۆناغى کۆتایى قیرتاوکردنى رێگاى دەروازەکە ئەنجام دەدرێت

دەروازەى نێودەوڵەتى زێت لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردەوە، قوناغی کوتایی پروژه‌ی قیڕتاوکردنی رێگاى دەروازەکە، له روژی دوو شه‌ممەى داهاتوو به‌رواری 19.8.2024 تا روژی چوارشه‌ممه به‌رواری 21.8.2024، بۆ ماوەى سێ رۆژ، دەروازەى نێودەوڵەتى زێت دادەخرێت.

وەک باسى دەکات، هه‌موو جۆره هاتووچۆ و جموجۆڵێکی گه‌شتیاری و بازرگانی له‌م سنوره راده‌گیرێت و لە رۆژی پێنج شه‌ممه ‌به‌رواری 22.8.2024، دووباره سنووره‌که ده‌کرێته‌وه و هاتووچۊ ئاسایی ده‌بێته‌وه.

رونیشى کردووەتەوە، روژه‌کانی شه‌ممه و یه‌ک شه‌ممهى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ پشوی فه‌رمی سنوورن.

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سۆران، لە رۆژى 10.5.2023 کراوەتەوە بووەتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.

بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هەموو جموجوڵێک لە دەروازەی نێوەدەوڵ...

بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هەموو جموجوڵێک لە دەروازەی نێوەدەوڵەتی زێت دەوەستێت