لە کوردستان وەکو دوێنێیە
پلەکانی گەرما لە سێ پارێزگا دەچێتە سەروو 50
964+
ژێوار خدر
ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە پلەکانی دوێنێ .
بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام کەمێک پەڵە هەوری لێ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە پلەکانی دوێنێ.
بەپێی راپۆڕتی کەشناسی عێراق، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی گشتی بەرز دەبنەوە و لە هەندێک پارێزگا نزیک دەبێتەوە لە 50 پلە، بەڵام لە هەر سێ پارێزگای بەسڕە و زیقار و میسان ئەو پلەیەش تێدەپەڕێنێت.
ئەمڕۆ هەینی 16.8.2024
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 25 )کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 43
سلێمانی :42
دهۆک : 43
کەرکوک : 46
هەڵەبجە : 44
زاخۆ :44
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 46
"پێشوازییەکە وەک کەشوهەواکە گەرم بوو"