جۆرێك وه‌رگرتنى پاره‌ى حه‌رام كرد

له‌ هه‌رێمی كوردستان فه‌توایه‌كی نوێی بۆ كارى كۆمپانیا و وه‌كیله‌كان ده‌ركرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان فه‌توایه‌كی شه‌رعی له‌باره‌ى‌ كاری كۆمپانیاو وه‌كیله‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و‌ به‌پێی فه‌تواكه دروست نیه‌ كه‌سێك بكرێته‌ وه‌كیل بۆ ئه‌نجامدانی گشت كاروبارێك به‌بێ‌ دیاریكردنی كاره‌كه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌شی كه‌ نوسینگه‌كانی خانوبه‌ره‌ له‌كاتی په‌شیمانبونه‌وه‌ی ته‌ره‌فێك یان هه‌ردو ته‌ره‌ف وه‌ریده‌گرن حه‌رامه‌.

به‌پێی فه‌تواكه‌، “ئه‌و پاره‌ زیادانه‌ی له‌ كڕیار یان فرۆشیار وه‌رده‌گیرێت له‌ نوسینگه‌كانی عه‌قارات یان پیشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل به‌ناوی (شاگردانه‌ یان چایچی) ئه‌گه‌ر به‌خواست و ئاره‌زومه‌ندانه‌ نه‌بێت حه‌رامه‌ و ده‌چێته‌ چوار چێوه‌ی (غصب الحیا‌‌‌و)وه‌”

فه‌تواكه‌ دواى ئه‌وه‌دێت چه‌ندین كێشه‌و گرفت سه‌باره‌ت به‌ كاروباری كۆمپانیاكانی ده‌رمان و زه‌وی زارو باڵه‌خانه‌ سه‌یاره ‌و دروستبوو و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌م فه‌توایه‌ راگه‌یندراوه‌.

ده‌قی فه‌تواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان:

 له‌م دواییانه‌دا چه‌ندین كێشه‌و گرفت كه‌وته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كاروباری كۆمپانیاكانی ده‌رمان و زه‌وی زارو باڵه‌خانه‌ سه‌یاره‌و … هتد

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان له‌ دانیشتنی ژماره‌ (6) له‌به‌رواری 2/7/2024، چه‌ند رێنماییه‌كی شه‌رعی پێویستی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ كاروباری كۆمپانیاكان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر گرفت و كێشه‌ دروست نه‌بێت له‌و مامه‌ڵانه‌دا له‌چوارچێوه‌ی شه‌رع ده‌رنه‌چن، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م / له‌رووی شه‌رعه‌وه‌ دروست نیه‌ كه‌سێك بكرێته‌ وه‌كیل بۆ ئه‌نجامدانی گشت كاروبارێك به‌بێ‌ دیاری كردنی كاره‌كه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی نه‌زانراوی و فێڵی گه‌وره‌ی تیادا په‌یدا ده‌بێت، وه‌ك پێشه‌وا نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت: (فلو قال: وكلتك فی كل قلیل وكپیر أو فى كل أموری أو فوچت إلیك كل شیئ لم یصح) “مغنى المحتاج فی شرح المنهاج 3/239”.

دووه‌م / ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ نوسیگه‌كانی خانووبه‌ره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی مافی (ده‌ڵاڵَی و وه‌كاله‌ت به‌ ئه‌جر) وه‌ری ده‌گرن له‌كاتێكدا كه‌ ته‌ره‌فێك یان هه‌ردوو ته‌ره‌ف په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌، حه‌رامه‌ و پێویسته‌ خۆیانی لێ‌ بپارێزن و ئه‌صل وایه‌ په‌شیمان بوونه‌وه‌كه‌یان به‌بێ‌ به‌رامبه‌ر قبوڵ بكرێت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (من أقال نادما بیعته أقال الله عپرته یوم القیامه‌) رواه أبو داود وابن ماجه‌ و البزار عن ابى هریره‌ – رچی الله عنه -. برقم (3460) برقم (2199) (8967).

سێیه‌م / پێویسته‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی وه‌كیل و لقیان هه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌وردی دیاری بكه‌ن بۆ لقه‌كانیان و پێویسته‌ لقه‌كانیش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا كه‌ بۆیان دیاری كراوه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ لقه‌كان به‌رپرسیار ده‌بن له‌هه‌ر گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌یه‌ك مه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن كۆمپانیای سه‌ره‌كی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ یان ڕاوێژ بكه‌ن له‌گه‌ڵیاندا، له‌و كاته‌دا كۆمپانیای سه‌ره‌كی به‌رپرس ده‌بێت.

چواره‌م / هه‌ركات ناكۆكی په‌یدا بوو له‌ نێوان كۆمپانیای سه‌ره‌كی و لق و وه‌كیله‌كانیدا، ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی داواكاری (الدعوی)، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ردوو ته‌ره‌ف و شاهید له‌به‌رده‌م شه‌رع و دادگا ئاماده‌بن، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ له‌ پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و به‌ته‌نها وه‌ڵامی شه‌رعی ته‌ره‌فێك نادرێته‌وه‌.

پێنجه‌م / ئه‌و پاره‌ زیادانه‌ی له‌ كڕیار یان فرۆشیار وه‌رده‌گیرێت له‌ نوسینگه‌كانی زه‌وی یان پیشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل به‌ناوی شاگردانه‌ یان چایچی ئه‌گه‌ر به‌خواست و ئاره‌زوو مه‌ندانه‌ نه‌بێت حه‌رامه‌ و ده‌چێته‌ چوار چێوه‌ی (غصب الحیا‌‌و) وه‌ وه‌ك له‌ سه‌رچاوه‌ فیقهیه‌كاندا هاتووه‌ (المأخوژ حیا‌و كالمأخوژ غصبا) كه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ فه‌رمووده‌ی (لایحل مال امرئ مسلم الا بگیب نفسه) رواه البیهقی والدار قگنی وابن والحاكم بگرق مختلفه‌ عن ابن عباس – رچی الله عنه – ینڤر: التلخیص الحبیر للحافڤ العسقلانی (3/101).

شه‌شه‌م / ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه‌سێك یان كۆمپانیایه‌كی كرده‌ وه‌كیل بۆ كرینی كاڵایه‌ك یان زه‌ویه‌ك یان خانویه‌ك پێویسته‌ به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام بدات و دروست نییه‌ یه‌كه‌م جار بۆ خۆی بیكرێت به‌كه‌متر، پاشان به‌زیاتر به‌ ئه‌وی بفرۆشێته‌وه‌ و ته‌نها ئه‌وه‌ی بۆی دروسته‌ كرێی ده‌ڵالی وه‌ك (الوكاله‌ بالأجر) .

فه‌تواى هه‌رێم: ئه‌وكاته‌ى گه‌نم دروێنه‌ كرا پێویس...

فه‌تواى هه‌رێم: ئه‌وكاته‌ى گه‌نم دروێنه‌ كرا پێویسته‌ زه‌كاتى لێبدرێت