نزیکەی دوو ملیاری دیناری بۆ تەرخانکراوە

دیزاینی چوار فولکەی کەرکوک دەگۆڕدرێت

+964

كاروان ساڵحی – كەركوك

بۆ یەكەمجار دیزاینی فولكەی ئیخوان و سێ فولكەی دیكەی كەركوك بە تەواوی دەگۆردرێت و نۆژەندەكرێتەوە شارەوانی دەیەوێت شەقامی چواردەوری فولكەكان فراوانتربكات و ئاستەنگی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل كەمتربكات.

رۆژی چوارشەممە 14.8.2024شارەوانی كەركوك دەستیكرد بە نۆژەنكردنەوەی ئەو فولكانەی کە بڕیاری لەسەر دراوە بۆ هەر چوار فولكەكە نزیکەی دوو ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە.

ئەندازیار ئەحمەد عومەر زەنگەنە بەرێوەبەری شارەوانی كەركوك بە 964ـی وت، ئەمساڵ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بڕیارماندا بە نۆژەنكردنەوەی چوار فولكەی دیاری كەركوك كە بریتیە لە فولكەكانی تكریت، موسەڵا، ئیخوان و پارێزگای كۆن، بۆ هەر چوار فولكەكە بڕی 1  ملیار و 850 ملیۆن دینار تەرخان كراوە و دەبێت لە ماوەی شەش مانگ كۆتایی پێ بێت.

بەرێوەبەرەكەی شارەوانی كەركوك وتیشی، رێژەیەکی زۆر سەوزایی لە فولكەی ئیخوان دەچێنین و چواردەوری پەرژینی بۆ ناكەین، داواكاری زۆر هەیە بۆ بچوككردنەوەی ئەو فولكەیە، بەڵام ئەوە لەدەسەڵاتی ئێمەدانییە و ئەگەر بچوك بكرێتەوە ئەگەری ئەوەی هەیە قەرەباڵەغی زیاتری لێ دروست ببێت.

وتیشی قەرەباڵەغی چواردەوری ئەو فولكەیە زیاتر بۆ نۆرەی بەنزینە، یەکێک لە بەنزینخانە نزیکەکانی ئەو فولکەکەیە دەگەرێتەوە و لە هەوڵی ئەوەداین بتوانین نۆرەی ئەو بەنزینە بگوازینەوە بۆ سنووری باخچەی ئوم رەبیعین.

فولكەی ئیخوان دەكەوێتە گەرەكی رەحیماوەی شاری كەركوك و مێژوی دروستكردنی بۆکۆتایەکانی ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردوو دەگەرێتەوە.

پێدواچوونەوە: میدیا گۆران

فولکەی شەقامی ئاوارەکان دەکرێت بە ترافیک لایت

فولکەی شەقامی ئاوارەکان دەکرێت بە ترافیک لایت