نەگشتووەتە 80 دۆلار

نرخی نەوت کەمێک بەزبوونەوەی تۆمار کردووە

+964

توانا نەقی

بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لەچاو دوێنێدا هەندێک بەربووەتەوە و بەڵام نهەر نەگیشتووەتە 80 دۆلار، ئەمە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ بە رێژەی 1% نرخی نەوت دابەزیبوو.

بۆ ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بە رێژەی 0.21% بەرزبووەتەوە لەچاو دوێنێدا.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی تێكساس بە 77 دۆلار 24 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و بە رێژەی 0.26% بەرزبووەتەوە

ماوەى دوو هەفتەى رابردوو نرخی بەرمیلێك نەوت نزیكەی 82 دۆلار بوو، بەڵام گۆڕانكارییەكان و قەیران و تەنگژە سیاسییە جۆراوجۆرەكان، بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت دروست كردووە و نرخەكەی تا 75 دۆلار دابەزاند.

هەروەها بە شێوەیەكی سەرەكی وەك ئاژانسەكانی هەواڵی ئابووری باسی لێوەدەكەن، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە چین هاوردەكردنی نەوتی كەمكردووەتەوە.