گشتاندنی کرد
وەزیری داد: زانیاریمان هەیە رێنماییەکان پیشانی فەرمانبەران نادرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزیری داد زانیاری هەبووە، رێنمایی و گشتاندنەکان پیشانی فەرمانبەران نادرێ، بۆیە لە کاریگەری ئەوە گشتاندنی بۆ سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتەکەی کرد، داوا دەکات”رێنماییەکان پیشانی فەرمانبەران بدەن”.
ژمارەیەک کەس کە وا دەردەکەوێت فەرمانبەربن، لە کۆمێنت و لە خوارەوەی بڵاوکراوەی گشتاندنەکەی دەستخۆشییان لێ کردووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 14.8.2024 دەرچوێندراوە، لە کاتێکدا بڕیارەکە بە دوو خاڵ بۆ فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان نێردراوە، هەروەک “داوای دەستبەجێ جێبەجێکردنی تێدا نوسراوە”.
فەرسەت ئەحمەدی وەزیر، هۆکاری گشتاندنەکەی بەم جۆرە ریوایەت کردووە و نوسیوویەتی، “بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە دەگات، زۆربەی دەزگاکانی وەزارەت کە نوسراویان ئاڕاستە دەکرێت، ئاگاداری هەموو فەرمانبەرانی خۆیان ناکەن، ئەبێتە ئەگەری ئەوەی فەرمانبەران ئاگایان لە زۆر لە رێنماییەکان نەبێت، تووشی هەڵە و لێپرسینەوە ببن”.
گشتاندنەکە تێیدا نوسراوە، “لە هەموو سەرۆکایەتی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی داد داوا کراوە، فەرمانبەران راستەوخۆ گشتاندن و رێنماییەکانیان بەدەست بگات و بخرێتە دۆسیەی تایبەتەوە و لە کاتی پێویست دەستیان پێی بگات، هەروەک دەبێت واژۆیان وەربگیردرێت”.
ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیاری دادی، داواکاری گشتی، گشتی داد، پەیمانگەی دادوەری، تۆمارکردنی خانووبەرە و فەرمانگەکانی داد بەشێک لە پێکهاتەی ئەنجومەی دادوەری، وەک لە نوسراوکەدا دەردەکەوێت، داواکارییەکە روو لەو فەرمانبەرانەیە “کە بەکاری فەرمانگەکانیانەوە تایبەتن”.
دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی داد؛