مۆزەخانەی هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
ساڵانە زیاتر لە پێنج هەزار گەشتیار سەردانی مۆزەخانەکە دەکەن
+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر، سەرقاڵی گەورەکردن و نوێکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانن و کار بۆ راکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ مۆزەخانەکەیان دەکەن .
ئێستا بەشێکی بەڕێوەبەرایتییەکە لە ژێر نۆژەنکردنەوەدایە و بڕیارە لە داهاتوودا، ئەگەر بودجەی پێویست هەبوو مۆزەخانەیەکی نیشتمانیش بکەنەوە.
د. نادر ئەبابەکر، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر بە 964ـی وت، مۆزەخانەکەمان بابەتی شوێنەواری زۆر گرنگ و چەند سەردەمێکی جیاوازی تێدایە، ئامانجیش لە نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەکەمان راکێشانی گەشتیاری زیاترە.
وتیشی، چەند گۆڕانکارییەکمان لە بیناکەدا ئەنجامداوە، کافتریایەکمان کردووەتەوە و بەشی سیکیوریتیمان زیاد کردووە و بەشی پرسگەشمان فراوان کردووە.
”لەدوای نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەکە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن ئێواران و شەوانیش سەردانمان بکەن و تەنانەت رۆژانی پشووش مۆزەخانەکەمان کراوە دەبێت”، نادر ئەبابەکر وای وت.
بە پێی قسەی بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خوێندکار و توێژەر و گەشتیاری بیانی سەردانی مۆزەخانەکە دەکەن، ساڵی رابردوو زیاتر لە پێنج هەزار گەشتیار سەردانی شوێنەكەیان كردووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
"پارهیهكی زۆرى تێدایه"
شوێنهوارى ههرێم لێكۆڵینهوهى ورد لهسهر كوپهڵه دۆزراوهكهى شارباژێر دهكات
كۆمهڵێك كتێبیشیان بهدیاری بۆ هێنان
تیمێك مۆزەخانەی پەروەردەیی ههولێریان پاككردهوه
کارەکانی دەستی پێکردووە