سەنتەری شاری کەرکوک .وێنە :964
تا كاتێكی نادیار
لە سبەیەوە بەبێ قەپان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دێتە ناو كەركوكەوە
964+
كاروان ساڵحی- كەركوك
بەهۆی پابەندنەبونی وەبەرهێنەرانیی قەپانەكانی كەركوك بە بڕیارەكانی فیدراڵیەوە لە سبەینێوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەبێ قەپان دێنە ناو كەركوكەوە، تا پرۆژەی قەپانەكە دەدرێتە وەبەرهێنەرێكی دیكە.
ماوەی 7 ساڵە دوو وەبەرهێنەری قەپانەكانی كەركوك بڕی 20 هەزار دینار لە هەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر وەردەگرن و ئامادەنین رێنماییەكانی حكومەتی ناوەند جێبەجێ بكەن، بۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە 14.8.2024 پرۆژەكەیان لێ وەرگیرایەوە و دەدرێتە وەبەرهێنەرێكی دیكە.
دلێر زێدان سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك بە 964ـی وت، ئەو دوو وەبەرهێنەرە پێشتر بڕی 10 هەزار دیناریان لە هەر ئۆتۆمبێلێك وەردەگرت، بەڵام لە دوای ساڵی 2017 وە بڕەكەیان گۆڕی بۆ 20 هەزار دینار، لە كاتێكدا سەرتاسەری عێراق دەبێت بڕی 5 هەزار دینار بێت.
وتیشی، چەندین جار ئاگاداری ئەو دوو وەبەرهێنەرەمان كردووەتەوە لە سەر ئەو نرخەوە، هەروەها وەرگرتنی زیاتر لەو 20 هەزارەش بە بیانوی سزای هەڵگرتنی باری زیاتر، ئەوان ئامادەنەبوون پارە بە بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی كەركوك بدەن، بۆیە بڕیارمان دا بە راگرتنی كاریان لە قەپانەكانی كەركوك و لە سبەینێوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەبێ قەپان دێنە ناو كەركوكەوە، تا پڕۆژەكە دەدرێتە وەبەرهێنەرێكی دیكە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
بارهەڵگرەکان رێگاى هەولێر بۆ کەرکوکیان داخست
بە دانانی هێما و خێرایی هاتوچۆ لە چەند شەقامێکدا
شارەوانیی کەرکوک جوڵەی هاتوچۆ و شەقامەکانی رێک دەخاتەوە
بهرەجهژنانە و خاوهن مردووهكان سهردانى دهكهن
شارەوانی کەرکوک ئامادهكارى بۆ سهردانیكارانى گۆڕستانهكان دهكات و پاكیان دهكاتهوه
"بە هەڕەمەکی پاشماوە فڕێ مەدەن"
کەرکوک رێگا سەرەکییەکانی لەگەڵ سلێمانی و هەولێر پاک دەکاتەوە
بۆ گوێگرتن لە داواکارییەکانیان و جێبەجێ کردنیان
هەموو یەکشەممەیەک پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی کەرکوک چاوپێکەوتن لەگەڵ خەڵکدا دەکەن
لەپای هەوڵ وماندوبونیان بۆ پاککردنەوەی شەقامەکانی شارەکە
ژمارەیەک کرێکاری شارەوانی کەرکوک پاداشتی دارایی کران
لە کەرکوک
ئەو خۆپیشاندەرە دەستگیرکرا کە کەسێکی بریندارکرد
بە شەویش لە کار کردن ناوەستن