حاجی ئۆمەران فێنکترینە

ئاسمان ساماڵە و تۆزیش بەردەوامە

+964
سۆما حەكیم زادە

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵە، بەڵام تۆز و خۆڵ ئاسمانی هەرێم جێناهێڵێت و  بۆ ئەمڕۆش بەردەوامە.

بەپێی بەشی پێشبینى لە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم، لە گەرمیان گەرماکە بەردەوامە و پلەکانی گەرمی 46 پلەن و بەرزترینە، لە هەولێریش پلەی گەرما 43 پلەیە و حاجی ئۆمەرانیش کەشەکەی بەرەو فێنکی دەڕوات و بۆ ئەمڕۆ 30 پلەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 43

سلێمانی :40

دهۆک : 42

کەرکوک : 45

هەڵەبجە : 43

زاخۆ :43

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 30

گەرمیان : 46

کەش و هەوای ئەمڕۆ گونجاوە بۆ سەیران

کەش و هەوای ئەمڕۆ گونجاوە بۆ سەیران