بۆ یەکەمین جار
کورسی و مێزی دانیشتن لە بازاڕێکی قەزای شارەزوور دانرا
964+
بڕوا مەجید – شارەزوور
چەند گەنجێکی قەزای شارەزوور، شوێنی دانیشتن و پشوودان بۆ خەڵکانی بەتەمەنی قەزاکە دابین دەکەن.
لە ناو بازاڕی شارەزوور، چوار شوێنی دانیشتن دابین کراوە کە پێكهاتوون لە کورسی و مێز، جگە لەوەش پەرژینێک دروست کراوە و لە رێگەی چاندنی چەند نەمامێکەوە گەنجەکان هەوڵی سەوزکردنی بازاڕەکەیان داوە.
سەبارەت بە دانانی کورسی و مێزی دانیشتنەکان، سالارئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی شارەزوور بۆ964 وتی “کۆمەڵێک گەنج داوایەکیان پێشکەشی شارەوانیمان کردووە و ویستویانە ناو بازاڕی هەڵەبجەییەکان رێکبخەن و شوێنی دانیشتن و کورسی و مێزی بۆ دابین بکەن لەسەر داهاتی خۆیان، ئێمەش لای خۆمانەوە هاوکاریمان کردن بەپێدانی ئامێر بۆ پاککردنەوە و رێکخستنی ئەو زەوییەی کارەکەیان تێدا ئەنجام دەدا.”
سەربەست شێخ بورهان، خاوەنی بیرۆکەکە بە 964ـی وت، “بیرۆکەی دانانی کورسی و مێزی دانیشتن لەناو بازاڕ لەوەوە سەرچاوەی گرت، رۆژانە چەندین پیاوی بەتەمەن لەناو ئەوخۆڵە و لەسەر شۆستەی گەرم دادەنیشتن و شەوانیش گەنجان جێگایەکیان نەبوو بۆدانیشتن.”
وتیشی، بە سوپاسەوە بە هاوکاری شارەوانیی شارەزوور و بە سپۆنسەری (کامیار سەرکەوت) کە گەنجێکی شارەزوورە، ئەرکی جێبەجێکردنی کارەکە بە ئێمە کە ژمارەمان پێنج گەنجە سپێردرا، پڕۆژەکەش پێکدێت لە دانانی کورسی و مێز لەگەڵ دانانی پەرژین و دروستکردنی شوێنی پەڕینەوە لەگەڵ چاندنی نەمام و سەوزایی.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
قایمقام ئەو کارەی کرد
ئەو کەسانەی نەیانهێشت شارەزوور بێئاو و تینوو بێت سوپاس و پێزانینیان پێشکەشکرا
پەروەردەی شارەزوور لایەتی
پۆشاک فرۆشەکان دەتوانن کەتەلۆک و دیزاینی جلی قوتابیان وەربگرن
ئامۆزای یەکترن و کێشەکەیان چارەسەر کرد
ویستیان خانوویەک دروست بکەن خانوویەکی دیکەیان لێ رووخا
"لە زیندانەکان نەگیراون"
شەش گەنجی کورد لە وڵاتی لیبیا بێ سۆراخن "قاچاخچییەکان بدۆزنەوە"
راو و داربڕین و بیرهەڵکەندن
له دوو رۆژدا نۆ كهس له سنورى سلێمانى لهسهر سهرپێچیكردنه سهر ژینگه دهستگیركراون
رووداوی هاتوچۆ
سێ کەس لە رێگای شارەزوور - سەیدسادق بریندار بوون
"بارگرانییە لەسەرمان و بۆمان جێبەجێ نابێت"