عێراق گیرۆدەى خۆڵبارین و شەپۆلێکى گەرما دەبێت
لە هەرێم گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، پلەکانى گەرما یەک نمرە بەرز دەبێتەوە و لە باشوور و ناوەڕاستى عێراقیش خۆڵبارینە و شەپۆلێکى گەرماش رووى لێدەکات.
بەشى پێشبینى لە وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم، کەشوهەواى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاو کردەوە و دەردەکەوێت، ئەمڕۆ جگە لەوەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ پەڵە هەور دەبینرێت، تۆزێکى سوک لە هەندێ ناوچەى باشوورى هەرێمیش سەرهەڵدەدات.
بۆ ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک پلە دادەبەزن، بەڵام سبەینێ چوارشەممە یەک نمرە پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزى بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر : 42
سلێمانی :40
دهۆک 41
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 42
زاخۆ :42
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 45
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ :
هەولێر: 42
سلێمانی:41
دهۆک: 41
کەرکوک: 44
هەڵەبجە: 42
زاخۆ:42
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 31
گەرمیان: 45