لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە
چاودێریی دارایی
وەزارەتی پێشمەرگە دوو گۆڕانكاریی كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سەرۆکی دەستەی وردبینی و بەڕێوبەری گشتیی گرێبەستەکان لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی چاودێریی دارایی وەزارەتەكە دەستبەکار بوون.
وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەو گۆڕانکارییە ئیدارییانەی کە لەناو دیوان و یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، رۆژی دووشەممە 12.8.2024 سەرۆکی دەستەی وردبینی و گرێبەستەکان لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی چاودێریی دارایی لە وەزارەتی پێشمەرگە، لە رێوڕەسمێكدا دەستبەکاربوو.
ئەوەش روونكراوەتەوە، لەو گۆڕانکارییەدا، موقەدەم غازی عومەر زینوەیی وەک سەرۆکی دەستەی وردبینی و گرێبەستەکان لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی چاودێریی دارایی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەکاربوو.
لە گۆڕانكارییەكی دیكەشدا، هەر لە وەزارەتی پێشمەرگە لیوا دڵشاد سەعید کەریم وەک بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان دەستبەکاربوو، لەجێی لیوا کەمال تالیب سەلام، کە بەوەکالەت لەو پۆستەدا بوو.
وەزارەتی پێشمەرگە ماوەیەكی زۆرە بە قۆناغی چاكسازی و رێكخستنەوەدا دەچێت و بە هاوكاری شارەزایان لە هێزەکانی هاوپەیمانان خەریكی رێكخستنەوەی كاروبارەكانیەتی.
پێنج ئەفسەری پێشمەرگە لە ئەمریكا بەشداریی خولێكیان كرد
پێشمەرگە
وەزیری دەرەوە داوای هاوکاری دارایی لە یەکێتی ئەوروپا دەکات
فوئاد حسێن: بەداخەوە عێراق بووەتە بەشێک لە جوگرافیای شەڕ
سەرۆکی هەرێم:
"ئێران دانی بەوەدا ناوە کە بەهەڵە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە"
سەرۆکی هەرێم:
"هێرشەکەی ئەمڕۆ هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێچەوانەی بنەماکانی دراوسێیەتیی باشە"
"دوو بارەگامان کرانە ئامانج"