ئەم هەفتەیە سەردانیان مەکەن

کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین دەگوازرێتەوە

964+

ژێوار خدر

کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، ئاگاداری مامۆستا و خوێندکارەکانی دەکاتەوە، راییکردنی مامەڵەکانیان بۆ ماوەی یەک هەفتە رادەگرن بەهۆی گواستنەوەیان بۆ باڵەخانەی نوێ

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کۆلێژەکە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیان لە فەیسبوک رایانگەیاندووە، لە ئەمڕۆ یەکشەممە 11.8.2024ەوە تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 18.8.2024، سەرجەم مامەڵەکان رادەگرن و مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەکەش ئاگادار دەکەنەوە سەردانیان نەکەن لەو ماوەی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بینای کۆلیژەکەیان دەگۆڕن و دەگوازنەوە بۆ باڵەخانەیەکی نوێ.

کونسوڵخانەی چین چوار سکۆڵەرشیپی بەخشیە زانکۆی سەڵاحەد...

کونسوڵخانەی چین چوار سکۆڵەرشیپی بەخشیە زانکۆی سەڵاحەدین