دیمه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ى بیناى وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێم كه له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
مۆڵەتدراوه بێ موچەكانیش ده‌گرێته‌وه
وه‌زاره‌تى داد هۆشدارى ده‌داته به‌شێك له فه‌رمانبه‌ره‌كانى
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێم هۆشدارى ده‌داته به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى كه ئه‌گه‌ر بایۆمه‌ترى نه‌كه‌ن، ناویان له لیستى موچه‌دا ده‌سڕێته‌وه و دووباره‌ش ناویان تۆمار ناكرێته‌وه.
هۆشدارییه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى داد، له‌رێگه‌ى بەڕێوبەرایەتیی ژمێریاری ئاراسته‌ى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى كراوه، ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه مۆڵەتی بێ موچەیان وەرگرتووە و بایۆمەترییان نەكردووە، بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکانیان بکەن.
وەزارەتی داد جەختی کردووەتەوە، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی دارایی و ئابووريی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوا مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی بایۆمەتری مانگی تشرینی دووەمی 2024 دەبێت.