بەرهەم چەند دەبێت؟
ئەمساڵ بەرهەمی کونجی لە پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت
964+
هێڤی دێوالی -دهۆک
پێشبینیی دەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە 500 تۆن کونجی بەرهەم بهێنرێت، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆکیش دەڵێت، بەهۆی جوتیارانەوە ئەمساڵ زیاتر کونجی چێندراوە و بەرهەمەکەش زیاتر دەبێت.
لە سنووری پارێزگای دهۆک، بەرهەمی کونجی لە قەزای ئاکرێ و بەردەرەش و ئامێدی دەچێندرێت و رێژەی هەرەزۆری لە قەزای ئامێدیە، کە بە بەرهەمهێنانی تەحینی کونجی خوماڵی بەناوبانگە و خواستێکی زۆری لەسەرە.
ئێستا کاتی دروێنەی کونجی هاتووە، جوتیارانیش بەروبوومەکە دەدورنەوە و دەیخەنە سەر پارچە نایلۆنێک تا وشک دەبێتەوە، دوای ئەوە دەیفرۆشن.
له بازاڕه‌كانی دهۆكدا، نرخی هەر کیلۆیەک کونجیی خوماڵى بە شەش هەزار بۆ پێنج هەزار و 500 دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16.9.2024 ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە 964ـی وت، ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک سێ هەزار و 328 دۆنم کونجیی خوماڵی چێنراون، پێشبینی دەکەین بەرهەمەکە 599 تۆن بێت.
وتیشی، ئەمساڵ جوتیاران زیاتر کونجیی خوماڵییان چاندووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە 600 دۆنم زیادی کردووە.
بەپێی ئامارێک كە تۆڕی 964 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای دهۆک وەریگرتووە، لە ساڵی 2023 بەرهەمی كونجی زیاتر لە 400 تۆن بووە، بەڵام ئەمساڵ بەرهەمی کونجیی خوماڵی زیاتر دەبێت لە بازاڕدا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
ساڵ بە ساڵ کونجییەکەی ئامێدی گەشتر و بەهادارتر دەبێ
كشتوكاڵ
به‌م نزیكانه ده‌كرێته‌وه
به‌نداوى گۆمه‌سپان له قۆناغى ته‌واوبووندایه
زۆرى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كێشه‌یان دروستكردووه
عێراق وێستگه‌یه‌كی گه‌وره‌ى كاره‌با له مه‌خمور داده‌مه‌زرێنێت
کۆتایی ئەم مانگە فێستڤاڵه بهناوبانگهكهیهتى
هه‌ڵه‌بجه پلانى ئه‌وه‌یه جگه له هه‌ناره‌كه‌ى به‌رهه‌مى دیكه‌ش بنێرێته ده‌ره‌وه
بۆ ده‌ستپێكردن و فراوانكردنى پڕۆژه‌كانه