بە پێی بەدواداچوونەکانی شوێنەوارناسێک
ورچەکەی باڵەکایەتی نەوەی 7500 ساڵە
+964
ژێوار خدر
شوێنەوارناسێکی کورد دوای کوژرانی ورچەکەی سۆران، لە چەند گۆڤارێکەوە بەدواداچوونێکی کردووە و بۆی دەرکەوتووە کە ورچەکە بنەچەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 7500 ساڵ لەمەوپێش.
محەمەد لەشکری، ئەو شوێنەوارناسەیە و لە هەمان کاتیشدا بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەوار و کەلەپوور لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار قسەی بۆ 964 کرد و وتی، لە ساڵی 2019 لەلایەن زانکۆیەکی ئیسپانییەوە گۆڤارێک بەناوی open edition بڵاوکراوەتەوە، لەوێ باس لەوە کراوە کە هەندێک ئێسکی ئاژەڵی کێوییان دەست کەوتووە، کە لەساڵی 1983 لێکۆڵینەوەیان لێ کردووە، لە نیشینگەی بانەهێلک کە پێگەیەکی شوێنەوارییە و نزیکەی 60 کیلۆمەترێک لە شوێنی کوژرانی ورچەکەوە دوورە، ئەو کاتە بە لێکۆڵینەوە لە ئێسکی ئاژەڵەکە بۆیان دەرکەوتووە مێژووی هەبوونی ئەو ئاژەڵە دەگەڕیتەوە بۆ 7500 ساڵ لەمەوبەر واتە سەرەتای چاخی بەردینی نوێ کە بە قۆناغی حەلەف ناسراوە.
ئەو شوێنەوارناسە وتیشی، دوای کوژرانی ورچەکە، پەیوەندیم بە سەرۆکی ئەو تیمەوە کردووە کە لیکۆڵینەوە لە ناوچە شوێنەوارییەکە دەکەن و وێنە و ڤیدیۆی ورچەکەم بۆی ناردووە، ئەویش گفتوگۆی لەگەڵ چەند ئاژەلناسێکی کۆن کردووە، هەموویان هاوڕا بوون کە ئەم ورچە هەمان جۆری ئەو ورچەیە کە لە نشینگەکە دۆزراوەتەوە لە ساڵی 1983 و بە درێژایی ئەو ماوەیە لەو شوێنە ژیاوە.
لەبارەی جۆری ورچەکە، محەمەد لەشکری وتی، بەجۆری (Ursus arctos) ناسراوە، لە کوردستان بە کەمی ماوە و گرنگییەکەی لەوەدایە کە بەدرێژایی ئەو ماوەیە ئەم جۆرە ورچانە لێرە و لەو ناوچەیە ژیاون.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی 1983 لایەن Laffer J.P لێکۆڵینەوە لە ئێسکی ئەو ورچە کراوە لە رێگەی بەکارهێنانی مادەی کاربۆن 14 توانیویەتی تەمەنەکەی دیاری بکات و بۆی دەرکەوتووە تەمەنی بۆ ناوەڕاستی هەزارەی شەشەمی پێش زاینی دەگەڕێتەوە.
پێگەی شوێنەواری بانەهێلک کەوتووەتە شاری سۆران، تیمێکی نێودەوڵەتی زانکۆی بەرشلۆنەی ئیسپانی و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران و زانکۆی سەڵاحەدین، کاری تێدا دەکەن و ئێستاش بەردەوامن و نزیکەی 60 کیلۆمەتر لە شوێنی کوژرانی ورچەکەوە دوورە.
بە چوار کاتژمێر لاشەى ورچە کوژراوەکە هێنرایە خوارەوە
ورچ
بۆ ئەوەى لاشەکەى پارێزراو بێت
ورچە کوژراوەکە کێشەى ساردکەرەوەى بۆ دروستبووە
دوو کارمەند توشى پێکان بوون
بە چوار کاتژمێر لاشەى ورچە کوژراوەکە هێنرایە خوارەوە
45 کەس بە رێگاوەن
لاشەى ورچەکە دەهێنرێتەوە سۆران
رێکخراوی هەنگەوانانی کوردستان: سكاڵا تۆمار دهكهین
گومان دهخرێته سهر ههنگهوانهكان ورچهكهى باڵهكایهتیان كوشتبێت
راوی نایاسایی کۆنتڕۆڵ بکات