پڕۆژەکان چین؟
ژمارەیەک پڕۆژە لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن
964+
شۆڕش قادری
حکومەتی هەرێم رەزامەندی دا ژمارەیەک پڕۆژە لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ بکرێن.
کاوە عەلی جێگری پارێزگای هەڵەبجە بۆ کاروباری هونەری بە 964ـی وت، “دوابەدوای نووسراوی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، دواجار رەزامەندی دراوە چەند پڕۆژەیەک گرنگ بۆ پارێزگاکە جێبەجێ بکرێن”.
پڕۆژەکان پێکهاتوون لە:
-دروستکردنی باڵەخانەی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە.
-دروستکردنی باڵەخانەی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە.
-نۆژەنکردنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە.
-پڕۆژەی گەشتیاری لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
”هەروەها حکومەتی هەرێم رەزامەندە لەسەر زیادکردنی پێشینە و دەسەڵات بە دیوانی پارێزگا و قایمقامیەت و ناحیەکان بۆ خەرجکردنی پێشینەی كتوپڕی و بڕی 114 ملیون و 760 هەزار و 750 دیناریش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆلێرا تەرخان بکرێت”، کاوە عەلی وای وت.
سەبارەت بە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە وتی، “بەشێک لە پڕۆژەکان راستەوخۆ جێبەجێ دەکرێن و بەشێکیشیان دەبێت لایەنی پەیوەندیدار تەندەرینی بۆ بکات و دواتر بچنە بواری جێبەجێکردنەوە”.