بۆ ئەمساڵی خوێندنە

کونسوڵخانەی چین چوار سکۆڵەرشیپی بەخشیە زانکۆی سەڵاحەدین

964+

فەهمی نەبی

کونسوڵی چین ئەمڕۆ پێنجەشەممە، سەردانی زانکۆی سەڵاحەدینی کردووە، لەگەڵ سەردانەکەی چوار سکۆڵەرشیپی بەخشیووە بەو زانکۆیە بۆ خوێندنی ئەمساڵ.

سکۆڵەرشیپ، بریتیە لە خوێندنی خۆڕایی، وڵاتان وەک دەرفەت بۆ پەرەدان بە کلتور و زمانی خۆیان دەیبەخشن بەوڵاتانی دیکە.

د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، لە هەموو عێراق تاکە بەشی چینی لە زانکۆی سەڵاحەدینە، بۆیە کونسوڵی چین وەک هەنگاوێک چوار سکۆڵەرشیپی بەخشی بە زانکۆی سەڵاحەدین، بۆ خوێندنی ئەمساڵ.

بەوتەی د.کامەران یونس، ئەوان داوای سکۆڵەرشیپی زیاتریان کردووە، کونسوڵ بەڵێنیداوە داواکەیان بۆ جێبەجێ بکات، لەگەڵ ئەوەدا داوایان کردووە باڵەخانەیەکی تایبەت بۆ بەشی چینی لە کۆلیژی ئاداب دروستبکرێت، ئەوان بۆ داواکاری دووەم وتویانە، لەبەر ئەوەی پارەیەکی زۆری پێویستە داواکەیان دەگەیەنن بۆ دەسەڵاتی سەرووی خۆیان.

لەبارەی ئەو سکۆڵەرشیپانەی کونسوڵخانەی چین بەخشیویەتی، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت، تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە بۆ کام بەش دەبێت، بەڵام بەدڵنیایی بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەبێت.

بەشی چینی لە زانکۆی سەڵاحەدین، بە هاوکاریی کونسوڵخانەی وڵاتی چین لە کوردستان لە ساڵی 2019دا کراوەتەوە، بۆ خوێندنی ئەمساڵ 27 قوتابیان وەرگرتووە.

زمانی چینی بە گەرەنتی هەلی کارەوە بخوێنە

زمانی چینی بە گەرەنتی هەلی کارەوە بخوێنە

یەکەم فەرهەنگی ئەلیکترۆنی چینی بۆ کوردی بڵاوکرایەوە

یەکەم فەرهەنگی ئەلیکترۆنی چینی بۆ کوردی بڵاوکرایەوە