لە دهۆک

نزیکەی 20 رۆژە پێشمەرگەیەک بێسەروشوێنە و چارەنووسی نادیارە

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

ئەو پێشمەرگەیەی نزیکەی 20 رۆژ لەمەوبەر لە پارێزگای دهۆک بێسەروشوێن بوو، تا ئێستا نەدۆزراوتەوە و چارەنووسی نادیارە، پۆلیسیش دەڵێت، ئاگاداری ئەو بابەتە نین.

سەرهات موئەیەد تەمەن 27 ساڵ، دانیشتووی گوندی میسکایە لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سنووری قەزای ئامێدی، پێشمەرگەی زێرەڤانییە و خێزاندارە و منداڵێکی هەیە، لە رۆژی پێنجشەممەوە 29.8.2024 لە خانەوادەکەی دابڕاوە و تا ئێستا سۆراغی نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 16.9.2024 موئەیەد حەبیب باوکی پێشمەرگەکە بە 964ـی وت، “کوڕەکەم لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە 29.8.2024 لە لای من رۆیشتووە و بێسەروشوێنە”.

“تەنیا چەند رۆژێک پێش ئێستا لە نزیک قوتابخانەی میسکا لە ناوچەی بەرواری بالا پاکەتی جگەرە و چەرخەکەی بینراون”، موئەیەد حەبیب وای وت.

وتیشی، “کەسوکارمان و لایەنی پەیوەندیدار بەردەوام بەدوایدا دەگەڕێن، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک، داوا دەکەم بە زووترین کات کوڕەکەم بدۆزرێتەوە”.

سەبارەت بەو پرسە 964 پەیوەندی بە هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆکەوە کرد، ئەو وتی، “هیچ زانیارییەکم لەسەر ئەو بابەتە نییە و ئاگادار نیم”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

چوار رۆژە پێشمەرگەیەک بێسەروشوێنە

چوار رۆژە پێشمەرگەیەک بێسەروشوێنە

لە دهۆک بینایەک بۆ بیرکۆڵەکان دەستنیشان کرا

لە دهۆک بینایەک بۆ بیرکۆڵەکان دەستنیشان کرا

 کۆتا ساتەکانى ئەو گەنجەى دهۆک کە لە ئیستانبوڵ کوژرا چ...

 کۆتا ساتەکانى ئەو گەنجەى دهۆک کە لە ئیستانبوڵ کوژرا چۆن بوو؟