شوێنەکە داخرا

لە زەڕایەن دەستگیرا بەسەر 40 فەردە ئاردی ماوەبەسەرچوودا

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لیژنە هاوبەشەکانی ناحیەی زەڕایەن لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە دوکانێکدا دەستیان بەسەر 40 فەردە ئاردی ماوەبەسەرچودا گرت.

دکتۆر مەعروف سەعید، ئەندامی لیژنە هاوبەشەکانی ناحیەی زەڕایەن بە 964ـی راگەیاند، “دوای گەڕان و چاودێریکردنی بەردەوامی ناو باڕاز لیژەنەکەمان توانیان دەست بگرن بەسەر زیاتر لە 40 فەردە ئارد کە شیاوی خواردن نەبون، شوێنەکە داخراو دواتر فەردە ئاردەکان تەلەف کران.”

دکتۆر مەعروف وتیشی، لە هەفتەی پێشوشدا زیاتر لە دوو تۆن موادی ماوەبەسەرەچو دەستیبەسەردا گیراوە و لەنێوبراوە، ئەو خاوەن دوکانانەی مەوادی زۆر لەدوکانەکانیاندا دەگیرێت، شوێنەکەیان پێدادەخرێت و روبەڕوی سزاش دەبنەوە، دواتر لە ناحیە فۆڕمێکیان پێپڕدەکەنەوە کە نابێت چیتر کەلوپەلی و خواردنی ماوەبەسەرچوو بەکار بهێنن.

ناحیەی زەڕایەن سەربە قەزای شارەزوورە لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان، بەپێی ئامارێکی ساڵی 2017 ژمارەی دانیشتوانی 26 هەزار و 936 کەسە و لەساڵی 1925 بووە بە ناحیە و 42 گوندی سنورەکە سەر بەناحیەی زەڕایەنن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لەسەر دزینى 150 فەردە ئارد و عەلەف تۆمەتبارێک دەستگیرکر...

لەسەر دزینى 150 فەردە ئارد و عەلەف تۆمەتبارێک دەستگیرکرا