400 ملیارەکەش فت

+964

فەرمان سادق

دادگای باڵای فیدڕاڵ بڕیاری رەتکردنەوەی سەرجەم بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرکرد پێوەند بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان.

لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، 25ـی کانونی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدڕاڵ لەسەر سکاڵای مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، محەمەد مەیاحی، پارێزگاری واست کۆبووەوە.

ئەمە چوارەم کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵە لەسەر ئەو دۆسیەیە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە هەشتی ساڵی 2022 و بڕیارەکانی ژمارە 401، 257، 226، 194ـی ساڵی 2021ـی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردبوو کە پاڵپشت بوون بۆ ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها سەندەێکی یاساییش بوو بۆ حکومەتی عێراق بۆ ناردنی 400 ملیارەکە.

دادگای باڵای فیدڕاڵ، لەسەر رەتکردنەوەکە نووسیویەتی، هەموو بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران نا یاسایی و نا دەستوورییە.