ئەوەى باشبوو زیانى گیانى نەبوو

لە زاخۆ تەنکەرێکى سووتەمەنى ئاگرى گرت

964+

شڤان عەبدوڵا- زاخۆ

تانکەرێکى سووتەمەنى لەسەر رێگەى زاخۆ بۆ دهۆک ئاگرى گرت و دواتر لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانى زاخۆوە کوژێنرایەوە.

رووداوەکە کاتژمێر 7:20 خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى، روویداوە.

بەپێى راگەیەنراوى بەرگرى شارستانى زاخۆ، لە نزیک گوندى سمایل ئاڤ لەسەر رێگاى زاخۆ بۆ دهۆک رووداوەکە لە ئەنجامى وەرگەڕانى تانکەرەکە روویداوە.

جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـى وت،”تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی روداوەکە و توانیمان بەبێ زیانی گیانی بیکوژێنینەوە”.

“تەنکەرەکە هی تورکی یە و شوفێرەکەى سەلامەتە”، جەمال هەسن واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوو تانکەرى نەوت سووتان شۆفێرەکانیان بریندارن

دوو تانکەرى نەوت سووتان شۆفێرەکانیان بریندارن