لە نزیک تەکیەى کاکەمەند

لە رووداوێکى هاتوچۆدا پێنج کەس بریندار بوون

وریا فەتاح

لە رووداویکى هاتوچۆدا پێنج کەس بریندار بوون و رەوانەى فریاکەوتنى چەمچەماڵ کراون.

شەریف رەحیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى چەمچەماڵ بە 964ـى وت، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک تەکیەى کاکەمەند رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێکى ئۆتۆمبێلێکى تایبەت روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون.

باسى لەوەشکرد، یەکێک لە بریندارەکان گەنجیکى لە دایکبووى ساڵى 2005 و چوار بریندارەکەى دیکەش ژنن.

وەک باسى دەکات، ئێستا لە فریاکەوتنى چەمچەماڵ چارەسەریان بۆ دەکرێت و مەترسى لەسەر گیانیان نییە.

تەکیەى کاکەمەند ناحیەیەکى سەر بە قەزاى چەمچەماڵە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى کە رێگەى سەرەکى کەرکوک بۆ سلێمانى بەشێکى دەکەوێتە سنوورى ئەو ناحیەیە.