"بۆ ئەوەیە لە کامێرا تۆمار نەکرێن"

هاتوچۆی هەڵەبجە: هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی دواوەی پێوەنەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هەندێ حاڵەت پەیدا بووە کە شوفێر تابلۆی دواوە لێ دەکەنەوە بۆ ئەوەی لە کامێرای تیژڕەوی تۆمار نەکرێن، لەبەرامبەر ئەو کارەدا رێوشوێنی توندی یاسایی بەرامبەر بەو شۆفێرانە دەگیرێتەبەر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.8.2024، هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، هاوڵاتیان وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان بۆ دەگرن کە تابلۆی دواوەیان لێکردووەتەوە، ئەوانیش رێوشوێنی یاسایی توندیان لەبەرامبەر دەگرنە بەر.

لە ئاگادارییەکەی هاتوچۆی هەڵەبجەدا هاتووە، “هەر شوفێرێک بەو حاڵەتەوە بگیرێ، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێ و سزایەکی دارایی توند دەکرێت”.

هاتوچۆی هەڵەبجە داواش لە شۆفێران دەکات، خۆیان لەو جۆرە سەرپێچییە بەدوور بگرن “چونکە ئەگەر نەکەونە بەر چاوی ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ، هەزاران هاوڵاتی بەرپرس و هاوکار هەن کە وێنە و ڤیدیۆتان دەگرن و بۆ هاتوچۆ رەوانەیان دەکەن”.

مقەدەم ئامانج، بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناو شاری هەڵەبجە بە 964ـی وت، لەبەئەوەی تازە راگەیەندراوەکە بڵاوکراوەتەوە، بۆیە تا ئێستا هیچ ئۆتۆمبێلێک دەستیبەسەردا نەگیراوە.

هاتوچۆی هەڵەبجە یەکشەمەی بۆ تیروپشکی 11 ژمارەی دڵخواز د...

هاتوچۆی هەڵەبجە یەکشەمەی بۆ تیروپشکی 11 ژمارەی دڵخواز دیاریکرد