سلێمانى، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان

405 کەس بە شێوەى گرێبەست دادەمەزرێندرێن

964+

وریا فەتاح

حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر داواکارییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان دەدات و کۆمەڵێک بڕیاری لەوبارەیەوە دەردەکات، لە سەرووى هەموویانەوە دامەزراندنى 405 کەس بە شێوەى گرێبەست.

دامەزراندنەکە بەم شێوەیەیە:

سلێمانى: 177 فەرمانبەرى گرێبەست.

هەڵەبجە: 52 فەرمانبەرى گرێبەست.

ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕین: 43 فەرمانبەرى گرێبەست.

ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان: 133 فەرمانبەرى گرێبەست.

حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، دواى سەردانى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت بۆ هەریەک لە سلێمانى و هەڵەبجە و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان، سەرۆکى حکوومەت چەندین بڕیاری گرنگی لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەردوو پارێزگەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان دا، كە ئەمانەی خوارەوە پوختەی ئەو بڕیارانەیە:

پارێزگای سلێمانی:

چارەسەركردنی كیشەی میلاكات و دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ

– بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناهاوسەنگی ڕێژەی فەرمانبەران و ئاسانکاریی رێکارەکان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی میلاکات و بەرزکردنەوەی کارایی دام ودەزگاکانی حکوومەت لەو ناوچانە، سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندیی لەسەر ئەوە داوە كە هەریەكە لە پارێزگاری (سلێمانی و هەڵەبجە) و (ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین) دەسەڵاتی دەرکردنی (فەرمانی گواستنەوەی ڕاژە) و (تەنسیب) یان پێ دەدرێ بۆ ماوەی (2) ساڵ بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگە حكوومییەکان لە پسپۆڕییە جیاوازەکان جگە لە ڕاژەی سەربازی، ئەم فەرمانە وەزارەتەکانی پێشمەرگە و پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناگرێتەوە.

– ڕەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی (177) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست لە پسپۆڕیی جیا و لە فەرمانگە و دامودەزگای جیاواز، بەم شێوەیە (5) فەرمانبەری بواری یاسایی بۆ دیوانی قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، (52) ڕووپێوكار و فەرمانبەریit ئایتی لەسەر میلاکی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کشتوكاڵی سلێمانی، (80) فەرمانبەر لەسەر میلاکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، (5) فەرمانبەر بۆ بنکەی ژینگەی بازیان، (35) فەرمانبەر بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

– رەزامەندی درا بە گۆڕینی بڕوانامە و ناونیشانی ژمارەیەك لە فەرمانبەر گرێبەستەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

پێدانی دەسەڵات

– رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردنی رێژەی 30% لە داهاتی پارێزگای سلێمانیی ئاماژە پێکراو (دیوانی پارێزگا و کاروباری هونەری) بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییە پێویستە بچووکەکان لە سنووری پارێزگاکەیان و پێدانی دەسەڵات بە بەڕێز (پارێزگاری سلێمانی) بە مەبەستی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە .

– ڕەزامەندی درا كە دەسەڵاتی ئیفاد بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ماوەی (30) رۆژ بدرێت بە پارێزگای سلێمانی، ئەمەش تەنیا بۆ فەرمانبەرانی ناو پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەمەرجێک پلە یان لەخوار (بەڕێوەبەری گشتی) بێت.

– رەزامەندی درا بە پێدانی دەسەڵات بە پارێزگای سلێمانی بۆ بەکارهێنانی هۆڵە حكوومییەکانی سنووری پارێزگا، بێ بەرامبەر بۆ ئەو چالاکی و بۆنانەی کە بە پشتیوانیی پارێزگا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

– نووسراو ئاراستەی وەزارەتی پلاندانان کراوە تایبەت بەپێدانی دەسەڵاتی دیاریکردنی شێوازەکانی گرێبەست کردن بە (پارێزگار) بۆ هەموو ئەو کەمکردنەوانەی کە گوژمەی خەمڵێنراویان تا بڕی (یەک ملیار) دینارە.

زیادكردنی پێشینە

– رەزامەندی درا لەسەر زیادکردنی پێشینەکانی پارێزگای و سلێمانی و قایمقامیەتەکان لە (183,000,000) ملیۆن دینار بۆ (319,000,000) سێ سەد و نۆزدە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار.

– زیادکردنی پێشینەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە (210,000,000) ملیۆن دینارەوە بۆ (350,000,000) ملیۆن دینار.

دابینكردنی پێداویستییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و دامەزراندنی کەسانی پسپۆڕ

– رەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بڕی (522,208,000) پێنج سەد و بیست و دوو ملیۆن و دوو سەد و هەشت هەزار دینار بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕووپێوی فڕۆکەوانی کە لە لایەن کۆمپانیای (CGX) فەڕەنسی دابین دەکرێت.

– ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بڕی (68900) دۆلار بۆ کڕینی ئامێری (X-RAY) جۆری (HS6040- zis) لە بریکاری سەرەکیی کۆمپانیای(Smith Detection) بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

– رەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بڕی (6,000,000) ملیۆن دۆلار بە مەبەستی دابینکردنی پێنج ئامێر و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و ڕزگارکردن بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

– رەزامەندی درا لەسەر دابینکردنی (23) ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

هێنانەکایەی فەرمانگەی نوێ و مۆڵەتپێدان

– رەزامەندی درا لەسەر هێنانە کایەی (بنکەی ژینگەی بازیان) كە سەر بە فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەبێت.

– رەزامەندی درا بە پێدانی دەسەڵات بە پارێزگای سلێمانی بۆ بەکرێدان و نوێکردنەوەی سێ بەنزینخانە لە سنووری پارێزگاکە کە دەکەونە شارەکانی (دەربەندیخان، عەربەت و ڕانیە) بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی.

– رەزامەندی درا گواستنەوەی شارەوانی تووەسپی کە هەردوو گوندی (کانی گۆران و فەیاڵ) دەکەوێتە سنوورەکەی، لە سنووری شارەوانیەکانی دەوروبەری سلێمانی بۆ ناو سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری و چارەسەركردنی کێشەی تەملیکردن.

– رەزامەندی درا لەسەر چارەسەرکردنی ئەو خانووانەی کە بە زێدەڕۆ دروست کراون لەسنووری شارەوانی سلێمانی بە ڕایی کردنی مامەڵەکانیان بۆ ئەو داواکاریانەی تاکو 9.9.2024 وەرگیراون .

– نووسراو ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بە مەبەستی خستنە ناو کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پاژە کردنی (قیست) ئەو پارەیەی کە لە زێدەڕۆکار وەردەگیرێت لە بڕی خەمڵاندن و تۆمارکردن بەناویانەوە (بدل التملیك).

دابینكردنی ئۆتۆمبێل و پێداویستی و كەلوپەل

– ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بڕی پێنج ملیار و سیانزدە ملیۆن و چوارسەد هەزار دینار وەک وەفری پڕۆژەکانی پارێزگای سلێمانی، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و کڕینی کەلوپەل و پێداویستییەکانی فەرمانگەکان.

– رەزامەندی درا لەسەر دابینکردنی (15) ئۆتۆمبێل بۆ قایمقامیەتەكان و بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

– دابینکردنی (14) چواردە ئامێری گەورە لە جۆرەکانی ( حادیلە – گەلابە- کاسحەی بەفر – شۆفل- قاشتە) بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی.

– بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی کەڵەکەبوونی قەرزی بانگەوازکردنی پارێزگا لە ڕۆژنامەکاندا، ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بڕی (22) ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی.

دابینكردنی سووتەمەنی

بە مەبەسەتی دابینکردنی سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ فەرمانگە خزمەتگوزارییە حكوومییەکانی هەرێم، نووسراو ئاراستەی وەزارەتی نەوتی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بە مەبەستی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە نرخی پشتیوانیکراوی فەرمیی عێراقی فیدراڵ.

لێرە بڕیارەکانی تایبەت بە سلێمانی ببینە: نووسراوى بڕياره‌كانى پارێزگای سلێمانى

پارێزگای هەڵەبجە

تەرخانكردنی ڕێژەیەك لە داهات و زیادكردنی پێشینە

– رەزامەندی دراوە لەسەر تەرخانكردنی رێژەی 20%ـی داهاتی دەروازە سنوورییەكانی پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئیدارەی پارێزگاكە و پێدانی دەسەڵات بە پارێزگای هەڵەبجە بۆ خەرجكردنی ئەو رێژەیە لە چوارچێوەی رێسا و رێنماییەكان بۆ خزمەتكردنی ناوچەكە، بە مەرجێك ساڵانە پلان بەرز بكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەماهەنگیكردن و پەسەندكردنی.

– رەزامەندی درا لەسەر زیادكردنی پێشینەکانی دیوانی پارێزگا و قایمقامیەتەكان و ناحیەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە (56) ملیۆن دینار بۆ (134) ملیۆن دینار.

– پێدانی دەسەڵات بە پارێزگا و قایمقامیەتەكان بۆ خەرجكردنی پیشینەی كتوپڕ .

کردنەوەی فەرمانگەی نوێ و بەفەرمیكردنی دەروازەی سنووری (مەرزی سازان)

– نووسراو ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەكانی حكوومەتی فیدراڵ کراوە بەمەبەستی بەفەرمی کردنی (مەرزی سازان) لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و بكرێتە مەرزێکی فەرمی. ئەمەش یەكێك بوو لە داواكارییە گرنگەكانی بەرپرسانی ئیداری و خەڵكی ناوچەكە.

– لەسەر فەرمانی سەرۆكی حکوومەت بڕیار دراوە (بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی هەڵەبجە) لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بكرێتەوە و میلاكی بۆ دەستنیشان بكرێت.

دامەزراندنی فەرمانبەر و پڕكردنەوەی میلاك

رەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی (52) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست لە پسپۆڕییە جیاوازەكان بۆ دیوانی پارێزگای هەڵەبجە و قایمقامیەتەكانی و ناحیەكان

كڕینی ئۆتۆمبێل

– بریار درا بە دابینکردنی (23) ئۆتۆمبێلی پێویست بۆ دیوانی پارێزگای هەڵەبجە و قایمقامیەتەكان و ناحیەكانی سنوورەكە.

لێرە بڕیارەکانی تایبەت بە پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ببینە: نووسراوى بڕياره‌كانى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین

زیادكردنی خەرجی و پیشینە

– ڕەزامەندی درا لەسەر زیادكردنی خەرجی کتوپر و پێشینانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و هەردوو قایمقامیەتی قەزای رانیە و پشدەر و ناحیەكان لە بڕی (000, 37,300) ملیۆن دینار بۆ (000, 99,000)ملیۆن دینار.

دامەزراندن و میلاك

– رەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی (43) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست و بەپێی پسپۆڕییە داواكراوەكان لەسەر میلاكی دیوانی ئیدارەی راپەڕین و هەردوو قایمقامیەتی قەزاكانی رانیە و پشدەر و ناحیەكان.

دابینكردنی ئۆتۆمبێل

– رەزامەندی درا لەسەر دابینکردنی(13) ئۆتۆمبێل سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، قایمقامیەتی رانیە، قایمقامیەتی پشدەر، ناحیەكانی سەركەپكان و سەنگەسەر و بێتواتە و حاجیاوا.

لێرە بڕیارەکانی تایبەت بە ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى ڕاپه‌ڕين ببینە: نووسراوه‌كانى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى ڕاپه‌ڕين

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 

زیادكردنی پێشینە

– زیادکردنی پێشینە و خەرجی باری لەناکاوی ئیدارەی ڕاپەرین قائیمقامیەتەکان لە 26 ملیۆن دینار 78 ملیۆن دینار.

دامەزراندن و میلاك

رەزامەندی درا لەسەر دامەزراندنی(133) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست و بەپێی پسپۆڕییە داواكراوەكان لەسەر میلاكی دیوانی ئیدارەی راپەرین، هەردوو قایمقامیەتی قەزاكانی كەلار و كفری و ناحیەكانی سنووری ئیدارەكە و هەردوو بەرێوەبەرایەتیی ناحیەی قۆرەتوو و مەیدان.

یەکلاکردنەوەی كێشەی زەویی سندووقی

– نووسراو بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە كە لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، دەسەڵات دراوە بە وەزارەتی شارەوانی بۆ ماوەی یەك ساڵ تا كێشەی ئەو زەوییانە یەكلا بكاتەوە لە سنووری گەرمیان كە بە (زەویی سندووقی) ناسراون و دەكەونە نێوان دوو خانوو، تۆماری سەربەخۆیان نیە بەڵام لە نەخشەی شارەوانی بە (زەویی چۆڵ) داخڵ كراون بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لێی سوودمەندبن.

پێدانی زەوی بۆ كەسە شایستەكانی ناوچە كوردستانییەكان

نووسراو بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە كە لەسەر ڕاسپاردەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، ڕەزامەندی درا بە پێدانی دەسەڵات بە وەزارەتی شارەوانی تا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان زەوی بۆ میراتگری شەهیدان و ئەنفالكراوان و راگیراوانی سیاسی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفالی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دابین بكات كە ژمارەیان (274) كەسە بۆ ئەوەی لە شوێنی شیاو زەوییان پێبدرێت.

دابینكردنی ئۆتۆمبێل

بریار درا بە دابینکردنی (35) ئۆتۆمبێل بۆ ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و قائیمقامیەتی كەلار و قایمقامیەتی كفری و ناحیەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، بۆ مەبەستی لێژنەی ئەمنی و لێژنەی چاودێری.

مۆڵەتی بەنزینخانە

– رەزامەندی درا لەسەر پێدانی مۆڵەت بە سێ بەنزینخانە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.

پڕۆژە

– رەزامەندی درا لەسەر گواستنەوەی (39) پڕۆژە لە بوودجەی پەرەپێدانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بۆ سەر بوودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی وەگەرخستنەوەیان.

– پێدانی دەسەڵات بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان تاکو بڕی یەک ملیار دینار.

لێرە بڕیارەکانی تایبەت بە ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رميان ببینە: ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رميان

یەکەم گواستنەوەی ژمارە لە هاتوچۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا

یەکەم گواستنەوەی ژمارە لە هاتوچۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا