44 قوتابخانە ناویان وەك یەكە

لەمەودوا ناوی دووبارە لە پەروەردەی سلێمانی نامێنێت

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە سنووری پارێزگای سلێمانی 44 قوتابخانە ناوەکانیان دووبارەیە، بۆ ئەوەی قوتابیان و هاوڵاتیان لێیان تێکنەچێت پەروەردەی سلێمانی ناوەکانیان دەگۆرێت.

نەژاد عەبدوڵا یاریدەدری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە 964ـی وت، لە سنووری پەروەردەی پارێزگای سلێمانیدا 44 قوتابخانە و هەشت باخچەی ساوایان ناوەکانیان بەهۆی دووبارەبوونەوە دەگۆڕدرێن.

وتیشی، لە کاتی تاقیکردنەوە وەزارییەکان قوتابیان سەریان لێ دەشێوا و نەیاندەزانی ئەو قوتابخانەیە دەکەوێتە چ ناوچەیەکەوە، لە کاتی دەنگدانیشدا کێشە بۆ دەنگدەران دروست دەبوو.

روونیشیکردەوە، ئەمساڵ لەسەر ئاستی هەر 10 پەروەردەکەی پارێزگای سلێمانی ناوەکان کۆکرانەوە و بڕیاری گۆڕینیان دراوە و ناوەکان لە فەرهەنگی کوردییەوە وەرگیراون.

”لە پەروەردەی سلێمانی فەرمان بۆ سەرجەم پەروەردەکان نێردراوە، بۆ ئەوەی بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.” نەژاد عەبدوڵا وای وت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

قوتابخانەى شەهید جەبارى نمونەیى دەبێتە قوتابخانەى پزی...

قوتابخانەى شەهید جەبارى نمونەیى دەبێتە قوتابخانەى پزیشکەکان