پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ لە سۆران وێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران
کێشە لە وێستگەی سەرەکی کارەبای رواندزە
ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاوی سۆران دوا دەکەوێت
ژێوار خدر
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران ئاگاداری هاوڵاتیانی ئیدارەی سۆران دەکاتەوە ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاو دوا دەکەوێت.
دەشڵێت، بەهۆی خراپی کارەبا و کەمی ڤۆڵتیە لە وێستگەی سەرەکی رواندز کێشە دروست بووە
تەحسین سەعدوڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بە 964ـی وت، پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ کارەباکەی فیوزی کردووە و بەهۆیەوە پەمپێکی سوتاوە، بۆیە ئەمڕۆ دابەشکردنی ئاو دوا دەکەوێت.
وتیشی، ئێستا تیمێکمان لەوێن و سەرقاڵی چارەسەر کردنی کێشەکەن، هەوڵ دەدەین هەر ئەمڕۆ چارەسەر بکرێت، چونکە ئەگەر دوا بکەوێ کێشەیەکی گەورە درووست دەبێت بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە ئاوی %60ـی دانیشتوانی سۆران دابین دەکات.