ئایفۆن 15ەیەکیان دزیوە

دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزی کردن دەستگیر کران

ژێوار خدر

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە ئایفۆن 15ەیەکیان دزیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هاوڵاتییەک سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەی کردووە  و سکاڵای تۆمار کردووە کە مۆبایلێکی ئایفۆن 15ەی لێ دزراوە.

دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، پۆلیسی راپەڕین لە هەمان رۆژدا دوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کردووە.

پۆلیسی راپەڕین روونیشیکردووەتەوە، دوو تۆمەتبارەکە لە رەگەزی نێرن و هەردووکیان لەدایک بووی ساڵی 2009ن، بە ناوەکانی (أ. أ. ع)  و  (د. ج. ح ).

دوای لێکۆڵینەوە هەردوو تۆمەتبارەکە لە بەردەم دادوەر دانیان ن بە تاوانەکەیاندا ناوە و دەستیشگیرا بە سەر مۆبایلە دزراوەکە، بە بڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتبار راگیراون و بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.