لە هەولێر
کەسێک 106 ملیۆن دیناری لە خزمێکی دزیوە و دەستگیر کرا
+964
توانا نەقی
هاوڵاتیەک سکاڵای کردووە لە پۆلیسی هەولێر کە دزی لە ماڵی کراوە، دوای بەدواداچوونەکان توانراوە تۆمەتبارەکە لە دەرەوەی وڵات بهێننەوە و دەستگیری بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەوە تۆمەتبارەی کە دزیەکەی کردووە خزمی ماڵەکە بووە و بڕی 106 ملیۆن دیناری دزیوە و عێراقی جێهێشتووە.
دەشڵێت، تۆمەتبار چووتە وڵاتی لوبنان و پۆلیس توانیویەتی بە پلانێک بیگەڕێنێتەوە هەرێم و دەستگیری بکەن.
ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵی بەردەوامە.