بۆ هاوڵاتیان و پیشه‌وه‌رانه
وه‌زاره‌تى دارايی رێنماییه‌كانى بۆ راگرتنى چوار جۆر باج بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم رێنماییه‌كانى خۆى بۆ راگرتنى چوار جۆر باج له‌سه‌ر هاوڵاتیان و پیشه‌وه‌ران بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، راگرتنى ئه‌م باجانه به‌ره‌چاوكردنى دۆخى دارایی هاوڵاتیان و پیشه‌وه‌رانه.
بڕیاری راگرتنى باجه‌كان به پێی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه به ژماره 3393 له رۆژى 23.7.2024 ده‌رچووه.
بڕیاره‌كه راگرتنى هه‌ریه‌ك له باجه‌كانى سه‌ر چێشتحانه و هۆتێله‌كان، نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان، سه‌مونحانه و نانه‌واخه‌كان و باجه (العرصات)ه.
ئه‌وه‌ى تایبه‌ته به راگرتنى باجى سه‌ر چێشتخانه و هۆتێله‌كان راگرتنى رێنمایی ژماره‌ى 9ـى ساڵى 2021 كه پاڵپشته به نوسراوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به ژماره 96 له 10.1.2021.
راگرتنى رێنمایی سه‌ر نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان پاڵپشته به نووسراوى ئه‌مجومه‌نى وه‌زیران به 3196 له 31.5.2021 و ژمراه 4242 له 31.4.2021.
ئه‌وه‌ى تایبه‌تیش به راگرتنى باجه‌كان له‌سه‌ر سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كان پاڵپشته به ماده‌ى حه‌وته‌م/ 27 له‌باجى یاسای ده‌رامه‌ت به ژماره 113 له ساڵى 1982 و راگرتنى باجه‌كانیش له‌سه‌ر باجى (العرصات) بۆ یاسای تایبه‌ت به‌م باجه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به ژماره 26 ه ساڵى 1962 هامواركراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ت دارایی ده‌ڵێت، ئه‌م رێنماییانه له رێكه‌وتى ده‌رچوونى نووسراوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ى وه‌قائیعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.