"ژنە بێناونیشانەکان"

کورتە فیلمێکی کوردی بەشداری کێبڕکێی باشترین فیلم دەکات لە ئوستورالیا

+964

توانا نەقی

کورتە فیلمی “The women of nowhere” واتە ژنە بێناونیشانەکان کە کورتە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری کوردیە لە مانگی نۆی ئەمساڵ بەشداری کێبڕکێی باشترین فیلم دەکات لە وڵاتی ئوستورالیا.

کورتە فیلمەکە لە ساڵی 2022 بەرهەم هاتووە، بەهاوبەشی ئاژانسی ئیپیک و رێکخراوی ئینتەرنیوز، کاری سینەماتۆگرافی و دەرهێنانی لەلایەن بڵند عەلی بۆ کراوە.

بڵند عەلی دەرهێنەری کورتە فیلمەکە بە 964ـی وت، “لەچەند ساڵی رابردوودا چەندین حاڵەتی کوشتنی ژنان روویداوە زۆر لەو حاڵەتانە بەبیانووی شەرەفەوە پەردە پۆش کراون، تەنانەت لەدوای مردنیشیان بێبەشیان کردوون لە شوناسی خۆیان بەشێکیان تەنانەت لەسەر گۆڕەکانیشیان بێناو دەنێژرێن دیارترین نمونەشیان ماریا سامی و دێکان تاریقن”

وتیشی، ئەم فیلمە ماوەی مانگێکە دەستمان بە بڵاوکردنەوەی کردووە لە فێستیڤاڵەکاندا، ئەم فێستیڤاڵە دەبێتە دوەمین بەشداریکردن، هاوشێوەی ئەم فێستیڤاڵە فیلمی “The women of nowhere” لە روسیا لە فیستیڤاڵی کوردی مۆسکۆ پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری.

فیلمی “The women of nowhere” ژنە بێناونیشانەکان لەچارەکی کۆتایی کێبڕکێکەیە لە فێستیڤاڵی women,life,freedom واتا ژن ژیان ئازادی، بۆ بردنەوە خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دۆکیۆمێنتاری کە لە بەروای 16.9.2024 لە وڵاتی ئوستورالیا لە کوینسلاند بەڕێوە دەچێت، بڵند عەلی وای وت.

کورتە فیلمى ژنە بێناونیشانەکان پاڵێوراوە بۆ فێستیڤاڵى...

کورتە فیلمى ژنە بێناونیشانەکان پاڵێوراوە بۆ فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى مۆسکۆ

فیلمی شاردنەوەی سەدام گوناحە لە کوردستان هەیەو پیشان د...

فیلمی شاردنەوەی سەدام گوناحە لە کوردستان هەیەو پیشان دەدرێت