زورگەزراو زراوی چووە
رێنمایی ژینگەیی نایخوا و سەیرانگاکان وەک هەمیشە کاول کران
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هەر باران سروشت و سەیرانگاکان دەڕازێنێتەوە، خەڵک کاولیان دەکاتەوە، سەرەڕای رێنمایی بەردەوامی رێکخراوەکان و ژینگەپارێزان، زبڵ و خاشاکێکی زۆر جێدەهێڵن وەک ئەوەی نە بایان دیبێ و نە بۆران.
ئەم بەیانییە پەیامنێری 964 چووەتە سەیرانگای زورگەزراوە لە پارێزگای هەولێر، کۆمەڵێک سفرەی سەفەری و زبڵ و پاشماوە لە قەراغ جادەکان و لەو سروشتە جوانەدا فڕێدراون و با بەملاولایاندا دەبات.
ئەوەش لەکاتێدایە بەردەوام رێنمایی ژینگەی لەسەر پاک و خاوێنڕاگرتنی سەیرانگاکان بڵاودەکرێتەوە و دوێنێش پەیامنێری 964 لە چەند شوێنێکی هەولێر چووەناو سەیرانچیان و عەلاگەی خۆڵ و پێداویستییەکانی دەرەوەی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش کرد.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری