ماوەی ئیشپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان لە کەلار و رزگاری کەمکرایەوە - وێنە؛ ئەرشیفی 964
پێویستە هەموو مۆلیدەکان پابەند بن پێیانەوە
کۆمەڵێک بڕیار بۆ مۆلیدە ئەهلیەکانی هەولێر دەرچوون
ژێوار خدر
ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلیەکانی شاری هەولێر، کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد کە پێویستە لەمەودوا سەرجەم مۆلیدەکانی ناو شاری هەولێر پێوەی پابەند بن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد بۆ مۆلیدەکانی ناو شاری هەولێر.
ئەو بڕیارانەی کە لە راگەیاندراوەکەدا باسیان لێوە کراوە پێکهاتوون لە، دانانی دەفتەر بۆ مۆلیدەکان، هەبوونی مۆڵەت، کاتم کردن و نەهێشتنی دوکەڵ، دەبێت سرکێت گۆڕین بە ئارەزووی هاوڵاتییان بێت، نابێت ڤۆڵتییە لە 200 کەمتر بێت و پێویستە گازوایلی باش و کواڵیتی بەرز بەکاربهێندرێت.