لە ​پێش  2019 تاوەکو ئێستا

نوێترین رێنمایی و تێچووی مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوکرایەوە

964+

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ، نوێترین رێنمایی و تێچووی مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوکردەوە، دەڵێت ئەوەی کراوە بۆ ئاسانکاری و پاراستنی کاتەکانی ئەو شۆفێرانەیە کە دەیانەوێت مۆڵەت دەربکەن.

وەرگرتنی نۆرە، ​هەنگاوی یەکەمە ئەویش پێویستە ​پێش سەردانیکردن، لە پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ نۆرە بگیرێت،  ​نۆرەگرتنەکەش بۆ هەردوو مامەڵەی (نوێکردنەوە) و (دەرهێنان) ە.

ئەو پێداویستیانەی پێویستە شۆفێر ئامادەی بکات بریتییە لە  کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری،  پشکنینی چاو،  مۆڵەتی شۆفێری کۆن و  پاسپۆرت (ئەگەر هەبێت) و پێویستە هەموو بەڵگەنامەکان رەسەن (Original) بن.

لەبارەی غرامەی ساڵانە و مانگانە هاتوچۆ بڵاویکردووتەوە کە تێچووی نوێکردنەوە لە ​پێش 4.12.2019، 15 هەزار دینار غرامە + 60 هازار دینار رسوومات.

لە 4.12.2019 تاوەکو 6.7.2022 بریتییە لە 30 هەزار دینار غرامە (بۆ هەر ساڵێک) + 60 هازار دینار رسوومات.

• لە 7.7.2022 تاوەکو 17.7.2022 بریتییە لە 20 هازار دینار غرامە (بۆ هەر ساڵێک) + 60 هازار دینار رسوومات.

لە 18.7.2022 تاوەکو ئێستا، بریتییە لە پێنج هەزار دینار غرامە (بۆ هەر مانگێک) + 60 هازار دینار رسوومات.

​سەبارەت بە سزای ونبوون (مۆڵەتی پلاستیک و کاغەز)یش، ئەگەر کارتی مۆڵەتەکە پلاستیک بێت 70 هەزار دینار و ئەگەریش هێشتا کاغەز بێت، ​غرامەکەی 60 هەزار دینار نوێکردنەوە + 60 هەزار دینار ونبوون.

​ئەگەر کەمتر لە شەش مانگی مابێ بۆ بەسەرچوون، ئەوا پێویستە 60 هەزار دینار  بۆ نوێکردنەوە + 60 هەزار دینار بۆ ونبوون بدات.

​ئەگەر زیاتر لە شەش مانگی مابێ بۆ بەسەرچوون، ئەوا پێویستە 110 هەزار دینار هەقی نوێکردنەوە + 60 هەزار دینار بۆ ونبوون.

​هاتوچۆ ئەو تێبینییەشی نووسیوە کە لە هەموو حاڵەتەکانی مۆڵەتی کاغەزدا، پشکنینی چاو پێویستە.

لەبارەی سزای بەسەرچوونی ماوەی یاساییش، ئەگەر ​بەسەرچوونەکە زیاتر لە شەش مانگ بێت پێویستە 110 هەزار دینار دێت.

​بەسەرچوونیش ئەگەر کەمتر لە شەش مانگ بێت پێویستە 60 هەزار دینار بدات.

لە کاتی دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری زانیاری ...

لە کاتی دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری زانیاری کەسی تۆمار دەکرێت