هیماتۆلۆجی زۆرترین بووە

نەخۆشخانەکەی سەیدسادق لە یەک مانگدا 12 هەزار پشکنینی کردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ماوەی یەک مانگدا شەش هەزار و 784 نەخـۆش سەردانـی بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتی حاجی مشیریان کردووە لە قەزای سەیدسادق و زۆرینەیان پشکنینی هیماتۆلۆجی- یان کردووە.

قایمقامیەتی سەیدسادق ئەو رێژە پشکنینەی بڵاوکردووەتەوە سوپاسی بەشی تاقگیەی نەخۆشخانەکە دەکات.

بە گوێرەی ئەو داتایەی قایمقامیەتی قەزاکە بڵایکردووەتەوە، “لە ماوەی تەنیا مانگی حەوتی 2024، نەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوکـەتی حاجی مشیر شەش هەزار و 784 نەخـۆش و چارەخواز سـەردانـیان کردووە، تەنیا لە ناو تاقیگەدا  12 هەزار و 592 پشکنینی پزیشکی و تاقیگەی کراوە”.

ئەو پشکنینانەی کراون، (هیماتۆلۆجی دوو هەزار و 818 پشکنین)، ( کیمیا هەزار و 505 پشکنین)، (پاراسایت هەزار و 520 پشکنینی)، (هۆڕمۆنات 500 پشکنین)، (بانکی خوێن 256 پشکنین) و (سیرۆلۆجی 140 پشکنینی) ئەنجامدراون، کە سەرجەمیان دانیشتووانی قەزای سەیدسادق و دەورووبەری بوون.

هیماتۆلۆجی زۆرترین بووە

هیماتۆلۆجی لقێکی زانستە کە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەکانی ئەندامەکانی دروستکەری خوێن وەک سپڵ و مۆخی ئێسک و هەروەها نەخۆشییەکانی خوێن دەکات، هەموو خانەکانی خوێن لە جەستەدا لە یەک خانە بنەڕەتییەوە سەرچاوە دەگرن لە مۆخی ئێسکدا، بەشی هیماتۆلۆجی ئەو زانستەیە کە لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییەکانی ئەو خانانە دەکات، ئەو نەخۆشیانە دەتوانرێت بەسەر دوو گروپدا دابەش بکرێت وەک نەخۆشی بێهۆشکەر یان شێرپەنجەیی.

داتای پشکنینەکان لە بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەکە؛

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):