شارەوانی هەولێر دەستیکرد بە خاوێنکردنەوەی کەندەکان – وێنە؛ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
دوای لافاوەکە
شارەوانی هەولێر دەستیکرد بە رێکخستنەوە و خاوێنکردنەوەی کەندەکان
شۆڕش قادری
دوای لافاوەکە شارەوانی هەولێر دەستیکرد بە خاوێنکردنەوەی کەندەکانی هەولێری نوێ و سێبەردان و هیوا سیتی.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کۆمەڵێک وێنەی داناوە و نووسیویەتی، لە بەردەوامی هه‌ڵمه‌تی دووباره خاوێنكردنه‌وه و فراوانكردنی كه‌نده سروشتییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆی كه‌نده‌كان، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر كه‌ندی سرووشتی كۆڕنیش له نزیك گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ به ئاراسته‌ی شاری زیلان خاوێن كرایه‌وه و ڕێڕه‌وه‌كه‌ی ڕێكخرایه‌وه.
هەر لەو چوارچێوه‌یەدا كه‌ندی سروشتی نێوان گوندی سێبه‌ردان و شاری هیواستی دووباره خاوێن و فراوان و رێكخرایه‌وه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری لافاو و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده له‌و سنووره.