گشتاندن کراوە
گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان شار و قەزا و ناحییەکان راگیرا
964+
ئەحمەد مستەفا
قایمقامیەتی رانیە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “تا کاتێکی نادیار گواستنەوەی کارتی زانیاری لە نێوان ناحیە، قەزا و شارەکان راگیرا” نوسراوێکی گشتاندن بۆ سەرجەم نوسینگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە.
بە گوێرەی ئەو نوسراوە رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان بێت، کە قایمقامیەتی رانیە بڵاوی کردووەتەوە، “بۆ زیاتر رێکسختنی کاروبارەکانی کارتی زانیاری گواستنەوەی لەنێوان ناحیە، قەزا و شارەکان راگیراوە”.
قایمقامیەتی رانیە خەمی سنوورەکەی خۆیەتی و نووسیویەتی، “ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری قایمقامیەتی قەزای رانیە دەکەینەوە، “گواستنەوەی کارتی زانیاری” بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان راگیرا”.
ئەوەشی وتووە، “لە نێوان سەرجەم نوسینگەکانی کارتی زانیاری شارەکان و قەزاو ناحیەکان بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بەمەبەستی گواستنەوەی کارتی زانیاری سەردانی نوسینگەکانی کارتی زانیاری نەکەن تا کاتێکی نادیار”.
نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان کە لە رۆژی 4.8.2024 رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەکان کراوە؛