لە سەید سادق

تۆمەتبارێک کە تەقەی لە هاوڵاتیەک کردووە دەستگیر کرا

+964

توانا نەقی

لەسەر سكاڵای هاوڵاتیەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر چەكێكدا كە بەتۆمەتبار بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵآویکردەوە، هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمار کردووە و کە لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکراوە، بەدواداچوونەکانیان دەستپێکردووە و کەسی تەقەکەریان دەستگیر کردووە.

دەشڵێت، لەگەڵ تەقەکەرەکەدا دەستیش گیراوە بەسەر چەکێکی جۆری دەمانچە.

ئێستادا تۆمەتبار ( أ، ع، ف ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئاسایشی هەولێر تەقەکەرێکیان دەستگیر کرد

ئاسایشی هەولێر تەقەکەرێکیان دەستگیر کرد