24 کاتژمێر مۆڵەتیان هەیە
خاوەنی مۆلیدەکانی گەڕەکێکی زاخۆ ئاگادار دەکرێنەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دوای ئەوەی 964 ڤیدیۆی چەند مۆلیدەیەکی گەڕەکی شقای نزیک پەیمانگای زاخۆی بڵاوکردەوە، کە دوکەڵە زۆرەکەیان خەڵکی گەڕەکەکەی بێزار کردبوو، لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی زاخۆ هاتنە سەرخەت و بڕیارە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە بکەن.
ئەندازیار هشیار شاکر، بەرپرسی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی زاخۆ بە 964ـی وت، “دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن پەیامنێری 964ەوە، بەدواداچوونمان کرد و هەر ئەمڕۆ ئەگەر خاوەنی مۆلیدەکان کێشەکە چارەسەر نەکەن، بە سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێن.
وتیشی، چاودێریی مۆلیدەکانی دیکەش دەکەین لە سەرجەم گەڕەکەکانی شار.
“هەر تەنیا ئەمە نا، بەڵکو دەستەی چاودێریی ژینگەمان راسپاردووە بەردەوام چاودێریی دۆخی زاخۆ بکەن چ مۆلیدەی ئەهلی بێت یان هەر ئامێرێکی دیکە، کە دوکەڵ دروست دەکات، دەبێت سزا بدرێن”، هشیار شاکر وای وت.
ئەمە لەکاتێکدایە ژینگەی زاخۆ تا رادەیەکی زۆر بەهۆی کێڵگەی نەوتی تاوکێ، تۆز و خۆڵی شەقامی ئیبراهیم خەلیل و دۆکەڵی مۆلیدە ئەهلییەکان زۆر پیس بووە و هاوڵاتیانی نیگەران کردووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
بۆ یه‌كه‌مجار كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانى چیمه‌نتۆ له زاخۆ داده‌مه‌زرێت
ژینگە
بەدوای راوچییەکاندا دەگەڕێن
پۆلیسی دارستانی راپەڕین دەستیان بەسەر دوو تۆڕی ماسیدا گرت
ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ى كوردى رۆژهه‌ڵاته
"سهگخۆر" فیلمێكی سینه‌مایى تایبه‌ت به ژینگه له ئه‌نقه‌ره خه‌ڵاتى باشترینى پێدرا
"هێدى باژۆ"
هەفتەى سەلامەتى رێگەوبانە؛ لە هەڵەبجە رێکردنێک ئەنجامدرا
لەکاتی قەدەغەی راوەماسی گەڵەکۆمەگیان لە بەنداوی موسڵ کرد