پلەی گەرما وەکخۆی دەبێت

كەشناسی عێراق: سبەینێ لە هەرێم خۆڵبارین دەبێت

964+

ژووری هەواڵ

دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی خۆڵبارین لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت، رەشەبایەک لە باشوورەوە هەڵدەکات و دەبێتە هۆی خۆڵبارین.

ئەمڕۆ شەممە 3.8.2024، دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا نایەت و رەشەبا لە ناوچەكانی باشورەوە هەڵدەكات و دەبێتەهۆی خۆڵبارین لە ناوچەكانی تری عێراق.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی كەشناسی عێراق، رۆژی دووشەممەش پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم و ناوەڕاست و باشووری عێراق کەمێک بەرزدەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، رۆژی سێشەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستانیش پێشبینیدەکات سبەی یەكشەممە ئاسمان ساماڵ بێت و تۆزێكی سووك لە هەندێ ناوچەی باشوری هەرێم دروستببێت.

کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن

کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن