درجال دۆڕا

یونس مەحمود وەک سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق هەڵبژێردرا

وریا فەتاح

دوای ململانێیەکی توند، ئەمڕۆ یونس مەحمود وەک سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق هەڵبژێردرا.

هەڵبژاردنی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ئەم دوای نیوەڕۆیەی شەممە لە بەغدا کرا و یونس مەحمود، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراق، هەڵبژاردنەکەى بردەوە و بوو بە سەرۆکى یەکێتى تۆپى پێى عێراق و بە جیاوازى 18 دەنگ، بەسەر عەدنان دەرجالدا سەرکەوت.

ژمارەى  دەنگەکان:

یونس مەحمود 38

عەدنان درجال 18

دەنگی پووچەڵ 2

ئەیاد بنەییان 1

هەڵبژاردنەکە بە چاودێری نوێنەرانی دەرەوە ئەنجامدرا و رکابەرییەکی بەهێز پێش هەڵبژاردن دەبینرا، لە دەستەی پێشووی یەکێتییەکە یونس مەحمود جێگری سەرۆک بوو، عەدنان درجالیش سەرۆک.