لە بارەی چییەوە بوو؟

پێنج ئەفسەری پێشمەرگە لە ئەمریكا بەشداریی خولێكیان كرد

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

پێنج ئەفسەری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ کۆتاییان بە خولی کابستۆن له‌ زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا هێنا.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی 2.8.2024 رایگەیاند، پێنج ئەفسەری هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کۆتاییان بە خولی کابستۆن لەسەر ستراتیژییەت و بڕیاردان و بەڕێوەبردنی ئەرکەکان هێنا، کە لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی سەرچاوەكە، خولەكە دوێنێ پێنجشەممە كۆتایی هاتووە.

وەك وەزارەتی پێشمەرگە باسی دەكات، زانكۆی بەرگریی نیشتمانی له‌ ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، كه‌ ساڵانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌فسه‌ران وه‌رده‌گرێت، ئامانجی سه‌ره‌كیی زانكۆكە‌ بریتییه‌ له‌ پێگه‌یاندن و ئاشناکردنی ئه‌فسه‌ران بۆ سه‌ركردایه‌تی، ئه‌ركان، تاكتیكی سوپا، سیستمی دیجیتاڵی سه‌ربازیی، فه‌رمانده‌یی بۆ هەموو قۆناغه‌كانی هێرش و به‌رگری و ورده‌كاری دیکەی جەنگی، تاکتیکی سەربازی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، کە پێویستە ئه‌فسه‌ری پێگه‌یشتوو پێیان ئاشنا بێت.

پێداچوونەوە بە بەرنامەی ریفۆڕمی وەزارەتی پێشمەرگە دەك...

پێداچوونەوە بە بەرنامەی ریفۆڕمی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت