زیادیکردووە
لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی 1130 تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە هەبووە
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی یەک مانگدا لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی هەزار و 130 حاڵەتی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە لەنێو منداڵاندا تۆمارکراوە، تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، چارەسەریان بۆ کراوە.
ئەمڕۆ هەینی 2.8.2024، تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵان 18 هەزار و 181 لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان بینراون و چارەسەریان بۆکراوە و لەو ژمارەیە هەزار و 130 حاڵەتی سكچوون و رشانەوە و وشكبوونەوە تۆمارکراوە.
هەر لە مانگی رابردوودا، دوو هەزار و 545 منداڵ داخڵکراون و 255 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 258 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 259 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 181 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.
“هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵانی فێركاری 20 هەزار و 848 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 599 سۆنەر و 84 ئیكۆ و 32 نازور ئەنجام دراوە و 420 تیشك گیراوە”، تەندروستیی سلێمانی وا دەڵێت.
بەراورد بە مانگی شەش، لە مانگی حەوتدا 1,093 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و ووشكبوونەوە هەبووە، واتە 37 منداڵ زیاتر تووشبوون.